ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری (15/2/2024) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و پڕۆفیسۆران، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (185) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی.
کۆلێجی (کارگێڕی و ئابووری) وەک هەمیشە پێشەنگی زانست و توێژینەوە ئاست بەرزەکان بووە، لەم چوارچێوەیەشدا هەریەک لە پرۆفیسۆرانی بەڕێز و ئاست بەرزی کۆلێجمان بەو خەڵاتە بەهرەمەند بوون، ئەوانیش هەریەک لە بەڕێزان:
١- پ.د. یونس علی احمد
خاوەنی (50) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئابووری دا
سەرپەرشتی (3) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
سەرپەرشتی (5) خوێندکاری ماستەری کردووە
سەرپەرشتی (3) خوێندکاری ماستەری لەدەرەوەی ووڵات کردووە
٢- پ.د. خالد حیدر عبد علی
خاوەنی (25) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئابووری دا
سەرپەرشتی (7) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
سەرپەرشتی (13) خوێندکاری ماستەری کردووە
٣- پ.د. پرشنگ صالح محمد
خاوەنی (25) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی کارگێڕی کاردا
سەرپەرشتی (2) خوێندکاری دکتۆرای کردووە.
سەرپەرشتی (8) خوێندکاری ماستەری کردووە.
٤- پ.د. نەوزاد محمد احمد
خاوەنی (22) توێژینەوە لە زانستی یە لەزانستی ئامار و زانیاری دا
سەپەرشتی (4) خوێندکاری دکتۆرای کردووە.
-سەرپەرشتی (15) خوێندکاری ماستەری کردووە.
٥- پ.د. کاوە محمد جلال رشید
خاوەنی (23) توێژینەوەیە لە زانستی یە لە زانستی ئامار و زانیاری دا
سەرپەرشتی (4) خوێندکاری ماستەری کردووە
بەناوی کۆلێجی کارگێڕی ئابوورییەوە پیرۆزبایی لە هەریەک لە بەڕێزان دەکەین و ماندوو بوون و توانای زانستییان بەرز دەنرخێنین لە بەرەوپێش چوونی ئاستی زانکۆی دایک و کۆلێجمان، هیوای بەردەوامی و خزمەتی زیاتر بەزانست و زانستخوازیان بۆ دەخوازین.
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (15/2/2024) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و پڕۆفیسۆران، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (185) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی، کە لەناویاندا بەڕێز پ.د پرشنگ صالح محمد یەکێک بوو لە هەڵبژێردراوان.
پ.د پرشنگ صالح محمد
١- خاوەنی (25) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی کارگێڕی کاردا
٢- سەرپەرشتی (2) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
٣- سەرپەرشتی (8) خوێندکاری ماستەری کردووە
بەناوی ڕاگرایەتی (کۆلێجی کارگێری و ئابووری) یەوە پیرۆزبایی گەرم و تایبەت لە بەڕێزیان دەکەین و هەوڵی زانستی و هەنگاوی ناوازەیان بەرز دەنرخێنین. بژی کاروانی زانستی و بەردەوامی بۆ زانستخوازان.
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (15/2/2024) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و پڕۆفیسۆران، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (185) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی، کە لەناویاندا بەڕێز پ.د نەوزاد محمد احمد یەکێک بوو لە هەڵبژێردراوان.
پ.د نەوزاد محمد احمد
١- خاوەنی (22) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئامار و زانیاری دا
٢- سەرپەرشتی (4) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
٣- سەرپەرشتی (15) خوێندکاری ماستەری کردووە
بەناوی ڕاگرایەتی( کۆلێجی کارگێری و ئابووری) یەوە پیرۆزبایی گەرم و تایبەت لە بەڕێزیان دەکەین و هەوڵی زانستی و هەنگاوی ناوازەیان بەرز دەنرخێنین. بژی کاروانی زانستی و بەردەوامی بۆ زانستخوازان
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (15/2/2024) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و پڕۆفیسۆران، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (185) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی، کە لەناویاندا بەڕێز پ.د کاوە محمد جمال رشید یەکێک بوو لە هەڵبژێردراوان.
پ.د کاوە محمد جمال رشید
١- خاوەنی (23) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئامارو زانیاری دا
٢- سەرپەرشتی (4) خوێندکاری ماستەری کردووە
بەناوی ڕاگرایەتی (کۆلێجی کارگێری و ئابووری) یەوە پیرۆزبایی گەرم و تایبەت لە بەڕێزیان دەکەین و هەوڵی زانستی و هەنگاوی ناوازەیان بەرز دەنرخێنین. بژی کاروانی زانستی و بەردەوامی بۆ زانستخوازان.
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (15/2/2024) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و پڕۆفیسۆران، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (185) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی، کە لەناویاندا بەڕێز پ.د. خالد حیدر عبد علی یەکێک بوو لە هەڵبژێردراوان.
پ.د. خالد حیدر عبد علی
١- خاوەنی (25) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئابووری دا
٢- سەرپەرشتی (7) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
٣- سەرپەرشتی (13) خوێندکاری ماستەری کردووە
٤- سەرپەرشتی (1) خوێندکاری دبلۆمی باڵایی کردووە
بەناوی ڕاگرایەتی( کۆلێجی کارگێری و ئابووری) یەوە پیرۆزبایی گەرم و تایبەت لە بەڕێزیان دەکەین و هەوڵی زانستی و هەنگاوی ناوازەیان بەرز دەنرخێنین. بژی کاروانی زانستی و بەردەوامی بۆ زانستخوازان
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (15/2/2024) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و پڕۆفیسۆران، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (185) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی، کە لەناویاندا بەڕێز پ.د. یونس علی یەکێک بوو لە هەڵبژێردراوان.
پ.د. یونس علی احمد
١- خاوەنی (50) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئابووری دا
٢- سەرپەرشتی (3) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
٣- سەرپەرشتی (5) خوێندکاری ماستەری کردووە
٤- سەرپەرشتی (3) خوێندکاری ماستەر لەدەرەوەی ووڵات کردووە
بەناوی ڕاگرایەتی (کۆلێجی کارگێری و ئابووری) یەوە پیرۆزبایی گەرم و تایبەت لە بەڕێزیان دەکەین و هەوڵی زانستی و هەنگاوی ناوازەیان بەرز دەنرخێنین. بژی کاروانی زانستی و بەردەوامی بۆ زانستخوازان.
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی خوێندکاران و چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان، ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (4/2/2024)،بەڕێز ( پ.د. کۆسار محمد علی ) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی سەردانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری یان کرد، لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. سۆزان صابر حیدر) ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری و یاریدەدەری ڕاگر پێشوازیان لێکرا.
پاش ئەوەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری چاویان کەوت بە خوێندکاران و مامۆستایان و ڕاگری کۆلێژ لە نزیکەوە و لە شێوازی بەڕێوەچونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانیان پرسی، دەستخۆشی و ماندونەبونیان ئاڕاستەی بەڕێز (پ.ی.د. سۆزان صابر حیدر) ڕاگری کۆلێج و کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کرد .
لێرەوە بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە دەست خۆشی لە سەرۆکی زانکۆ و شاندی هاوڕێی دەکەین بۆ ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و بەسەرکردنەوەی کۆلێژمان.
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری.
4/2/2024
On Sunday (4/2/2024), (Prof.Dr. Kosar Mohammed Ali) President of Sulaimani University and a delegation of the Presidency of Sulaimani University visited the College of Administration and Economics, were welcomed by . (Assistant. Prof. Dr.Suzan Sabir Haydar) Dean of College of Administration and Economics and Deputy Dean.
After the President and his accompanying delegation met with the students, teachers and Dean of the College closely and asked about the examination process, they congratulated ( Assistant. Prof. Dr. Suzan Sabir Haydar) Dean of the College and College of Administration and Economics did
On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, we would like to thank the President of Sulaimani University and his delegation for taking care of the examination process and visiting our college.
Deanship of College of Administration and Economics.
4/2/2024
ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری (28/1/2024) بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربون لە دۆخی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکان، هەروەها لە نزیکەوە بینینی خوێنکارانی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) ، بەڕێز (پ.ی.د زانا محمود حسن) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سەردانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کرد و لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. سوزان صابر حیدر) ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، و بەڕێز( د. اختر صابر حمد) بەرپرسی هۆبەی زانستی و خوێندنی باڵای کۆڵێج و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست
بە ئامانجی هۆشیاری زیاتر و ئاگادارکردنەوەی خوێندکاران لە مەترسی و زیانەکانی جۆرەکانی جگەرەو ماددە هۆشبەرەکان، وە چۆنێتی خۆپاراستن لێی هەروەها هێشتنەوەی جەستە و دەرونی تاک بە تەندروستی، کۆڵێجی کارگێڕی و ئابووری بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.سۆزان صابر حیدر)، ڕاگری کۆڵێج و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکاران، سیمینارێک لەلایەن بەڕێز (م.زرنگ سالار محمد) بە ناونیشانی (کاریگەری جگەرە و ماددەی هۆشبەر لەسەر جەستە و دەرونی گەنج و گرنگیدان بە جەستەیەکی تەندروست) پێشکەشکرا، کە تێیدا سەرەڕای ڕونکردنەوەی چۆنییەتی زیانگەیاندنی جۆرەکانی جگەرە و ماددە هۆشبەرەکان، باس لە ڕۆڵ و گرنگی وەرزش کرا بۆ بە تەندروستی هێشتنەوەی جەستە و دەرون، هەروەک ئاماژەدان بە چەند تەکنیکێکی سادەی وەرزشی تا ئامادەبوان بتوانن بەکاری بهێنن و سودمەند بێت لە چالاکیەکانی ڕۆژانەیان.
بە پێدانی خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن بەڕێز(د. سوزان صابر حیدر) ڕاگری کۆلێجمان، بە بەڕێز (م.زرنگ سالار محمد)، کۆتای بە سیمینارەکە هات
لێرەوە بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستا زرنگ سالار دەکەین و هیوای سەرکەوتن بەردەوامی لە کاری ڕاهێنەرایەتی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ئەنجامدانی سیمیناری هاوشێوەی بەسوود، بۆ دەخوازین
ڕاگرایەتی کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری
١٦/١/٢٠٢٤