ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری (14/1/2024) بە ئامادەبوونی بەڕێز(د. نەبەز حمەڕشید عمر) سەرۆک بەشی ئابووری ئێواران و بەشێک لەمامۆستایانی ئابووری ئێواران ئەنجامدانی (سیمینار)ێک لەلایەن چەند خوێندکارێکی قۆناغی سێیەمی ئابووری ئێوارانەوە بەناونیشانی (دور المٶسسات المالية والمصرفية فی التنمية الاقتصادية) لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری بەسەرکەوتووی ئەنجام درا
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری یەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین. داوا لە خودای مەزن دەکەین کە هەمیشە بەردەوام بێت لە سەرکەوتنی زیاتر لە کاری ئەکادیمی و زانست و زانستخوازی زانکۆ و کۆلێج
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
14/1/2024
زانکۆ خاوەن سەدان شەهیدی قەڵەم
زۆر بێزار دەبووین بەوەی ماوەیەکی زۆر لە کڵاسدا دەبووین زۆر بەناز بووین، ( دکتۆر خالید حیدەر ) ی خۆشەویست کە لەیادمان ناچێ پێی دەگوتین ( تەلەبەی ئاخر زەمان) قسە خۆش و شیرینەکانی هەردەم هاندەر بوو بۆ دروستکردنی ووزەی خۆشەویستی لەنێوان وانەکەمان و ماندوێتیمان هەردەم پێی دەگوتین شتیک لە ئێمەدا هەیە گەر ساتێک دەرگا لەخۆمان دابخەین و بیربکەینەوە دەتوانین دروستی بکەین ، زۆر شتی لێ فێربووم گرنگترینیان ( ویژدان) بوو. زۆر شت خەون بوو بۆ گەیشتنمان بە بازاڕی کار بەڵام سەربازە ونەکەی زانکۆ ( دکتۆر یونس ) سڕی ئەو جادووەی بۆ هەڵ ماڵین، حەتمەن ئەو یادەوەرییە خۆشانە لە کڵاس و دەرەوەی کڵاس زۆر بوون. هۆڵی کۆنفرانس زۆر شیعری خۆشی تێدا دەخوێندرایەوە.. بەتایبەت شعرەکانی ( مامۆستا گۆڤار بەگزادە) ئەو ڕۆژە پڕبوو لەهەڵاوی شیعر منی بردەوە سەر ڕێچکەکەی خۆم کەشیعرە، ئەو مایکی بەکارنەهێنا و بە دەنگی خۆی قاعەکەی بەشیعر تەنی!
ئەوکات زانیم خۆشەویستی هێزی زۆر گەورەیە،
بەهاواری خۆشەویستیەوە دەڵێم ئەو ڕۆژانەی کە نامەوێ لە یادی بکەم! قەت ماڵئاواییان بۆ ناکەم! ماڵئاوایی ستەمه! لەخۆمی دەکەم لە پێشدا، ئینجا لەهاوڕێکانم، ” خۆشم دەوێن”
شانازی دەکەم کە خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بووم، هاتنم بۆ ئەم زانکۆ جوانە یەکێک بوو لە جوانترین قۆناغەکانی ژیانم، ئەزموونێکی زۆر باش بوو بۆم
ناسینی کۆمەڵێک هاوڕێی باش و ئەزیز و بەڕێز وە هەروەها کۆمەڵێک مامۆستای باش و تێگەیشتوو کە بۆ من وەک جوانترین یادەوەری دەمێنێتەوە لەژیانمدا
سوپاست ئەکەم ئەی زانکۆی سلێمانی زۆرت لێ فێربووم … زۆر درێژو سەخت تێمپەڕاندی بەڵام لە کۆتایی دا شتگەلێکی زۆری وەک چاونەترسی ،ئەزموون ، لێهاتوویم … هتد لێبینی وەک خوێندکارێک ، سوپاس زانکۆی سلێمانی.
گشت ساتەکانی زانکۆم لە موبایلەکەمدا تۆمارکردووە، دوای تەواو بوونی محازەرەکانم ڕووم دەکردە لای سەرۆکایەتی پیاسەم دەکرد و یاخود دەچووم سەردانی کۆلێجەکانی ترم دەکرد، سەرنجەکانم بۆ بیروڕا جیاوازەکانی سەرچاوەمرۆییەکان یەکێک بوو لە سەرنجڕاکێشترین سەرنجەکانم لە ماوەی ئەم چوار ساڵە دا کە بەشێوەیەکی ئەرێنی وەک یادگاری لە یادەوەریم دا تۆمارکردووە.
قسەم لەگەڵ دکتۆر و مامۆستاکانی کۆلێجەکانی تریش دەکرد بۆ زیاتر کرانەوەم لەگەڵ مرۆڤ و دەوروبەردا، بەڵێ چێژم لە هەموو ساتەکانی دەبینی سەرەڕای ئەوەی خوێندکاری دەرەوەی شار بووم و هاتووچۆم دەکردوو و ماوەیەکیش دەمامەوە لە بەشەناخۆیی زەحمەتێکی زۆرم بینی. بەڵام هەرگیز نەمدەهێشت سەختی بارودۆخ ساتەکانی خوێندنم لێ بشێوێنێت. پێم وایە ئیرادەی جوان و بەهێز یادگاری جوان لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت و وێڕایی گفتوگۆ شیرینەکانم لەگەڵ هاوڕێ و دکتۆران و مامۆستا بەڕێزەکانم .
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری (16/11/2023). بۆ یەکەم جار لە زانکۆی سلێمانی (کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری) تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکانی ( ئابووری – ئامار و زانیاری – کارگێڕی کار – کارگێڕی و بەبازاڕکردن – ژمێریاری ) لە کۆلێجمان بە سەرکەوتووی ئەنجام درا
بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکاران.
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (21/8/2023)، بەڕێز ( پ.د. کۆسار محمد علی ) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی سەردانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری یان کرد. لەگەڵ بەڕێز (پ.ی.د. سۆزان صابر حیدر) ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و یەكە ئیدارییەكان كۆبووەوە. مەبەستی سەردانەكەشی لە پێناو دیاریكردنی كەموكورییەكانی كۆلێج وبەشەكان و چارەسەكردنیان پێش دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن .
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی خوی ئاراستەی بەریز ( پ.ی.د. سۆزان صابر حیدر) کرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونەوەی وەك راگری كۆلێج وجەختی کردەوە لەوەی بە هەموو شێوەیەك پشتیوان و هاوكاری بەرێزیان دەبن وە هەروەها دەستخۆشی لە سەرۆك بەش و سەرجەم بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكانی كۆلێجی كرد
پاشان سەرۆکی زانکۆ گوێی لە سەرنج و داواکارییەکانی بەشە جیاوازەکان و یەکە کارگێڕییەکانی کۆلێج گرت و پاش گفتوگۆیەکی فراوان بەرێزیان بەڵێنیدا کە .هاوکار بێت و هەوڵی تەواو بدات بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆلێج