ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (15/2/2024) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و پڕۆفیسۆران، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (185) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی، کە لەناویاندا بەڕێز پ.د پرشنگ صالح محمد یەکێک بوو لە هەڵبژێردراوان.
پ.د پرشنگ صالح محمد
١- خاوەنی (25) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی کارگێڕی کاردا
٢- سەرپەرشتی (2) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
٣- سەرپەرشتی (8) خوێندکاری ماستەری کردووە
بەناوی ڕاگرایەتی (کۆلێجی کارگێری و ئابووری) یەوە پیرۆزبایی گەرم و تایبەت لە بەڕێزیان دەکەین و هەوڵی زانستی و هەنگاوی ناوازەیان بەرز دەنرخێنین. بژی کاروانی زانستی و بەردەوامی بۆ زانستخوازان.
ڕۆژی دووشەممە بەرواری (١٣/٥/٢٠٢٤) لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، سیمینارێک بە ناونیشانی ” التکامل بین محاسبة استهلاک الموارد و التحسین المستمر بهدف تحقیق التنمیة المستدامة” لەلایەن بەرێز (م. پەیمان عثمان سعید) ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێجمان
(محاسبة الضريبية)
ناوی ئەو کتێبەیە کە ئەمڕۆ لەلایەن نوسەرەکەیەوە، بەڕێز (د.ڕزگار علی احمد) مامۆستا لە بەشی ژمێریاری کۆلێجمان، بە ئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و ڕاگر و مامۆستایانی کۆلێج، ناساندنی بۆکرا
کتێبەکە وەک لەناوەکەیەوە دیارە، لەو بابەتانە دەکۆڵێتەوە کە پەیوەندی بە باج و شێوازی هەژمارکردنی باجەوە هەیە، هەروەک باس لە جۆرەکانی باج و سیاسەتی باجدان و هەروەها ئەو ڕێساو یاسایانەی پەیوەندی بە باجەوە هەیە دەکات، هاوکات لە کۆتایی هەر بەندێکی پەرتوکەکەدا کۆمەڵێک پرس و وەڵام سەبارەت بە ناوەڕۆکی بەندەکە لەخۆدەگرێت
بەمجۆرە بەرهەمێکی دیکەی زانستی بۆ سەر خەرمانی کۆلێج و بەشی ژمێریاری زیادیکرد و سەرچاوەیەکی تری زانستی ژمێریاری کەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی، لێرەوە بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجمانەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە نوسەر(د.ڕزگار علی) دەکەین و هیوای بەردەوامی و بەرهەمی زیاتری بۆ دەخوازین
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
١٢/٥/٢٠٢٤