ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری (15/2/2024) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و پڕۆفیسۆران، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (185) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی.
کۆلێجی (کارگێڕی و ئابووری) وەک هەمیشە پێشەنگی زانست و توێژینەوە ئاست بەرزەکان بووە، لەم چوارچێوەیەشدا هەریەک لە پرۆفیسۆرانی بەڕێز و ئاست بەرزی کۆلێجمان بەو خەڵاتە بەهرەمەند بوون، ئەوانیش هەریەک لە بەڕێزان:
١- پ.د. یونس علی احمد
خاوەنی (50) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئابووری دا
سەرپەرشتی (3) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
سەرپەرشتی (5) خوێندکاری ماستەری کردووە
سەرپەرشتی (3) خوێندکاری ماستەری لەدەرەوەی ووڵات کردووە
٢- پ.د. خالد حیدر عبد علی
خاوەنی (25) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئابووری دا
سەرپەرشتی (7) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
سەرپەرشتی (13) خوێندکاری ماستەری کردووە
٣- پ.د. پرشنگ صالح محمد
خاوەنی (25) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی کارگێڕی کاردا
سەرپەرشتی (2) خوێندکاری دکتۆرای کردووە.
سەرپەرشتی (8) خوێندکاری ماستەری کردووە.
٤- پ.د. نەوزاد محمد احمد
خاوەنی (22) توێژینەوە لە زانستی یە لەزانستی ئامار و زانیاری دا
سەپەرشتی (4) خوێندکاری دکتۆرای کردووە.
-سەرپەرشتی (15) خوێندکاری ماستەری کردووە.
٥- پ.د. کاوە محمد جلال رشید
خاوەنی (23) توێژینەوەیە لە زانستی یە لە زانستی ئامار و زانیاری دا
سەرپەرشتی (4) خوێندکاری ماستەری کردووە
بەناوی کۆلێجی کارگێڕی ئابوورییەوە پیرۆزبایی لە هەریەک لە بەڕێزان دەکەین و ماندوو بوون و توانای زانستییان بەرز دەنرخێنین لە بەرەوپێش چوونی ئاستی زانکۆی دایک و کۆلێجمان، هیوای بەردەوامی و خزمەتی زیاتر بەزانست و زانستخوازیان بۆ دەخوازین.
لەچوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری (٥/٥/٢٠٢٤) بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان/بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و کەی (٩) چالاکیەک لەژێر ناونیشانی (هۆشیاری تاک لەسەر ماددەی هۆشبەر) بەڕێوەچوو.
سەرەتایی چالاکیەکەش بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان ( د.سۆزان صابر حیدر) بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجەوە ووتەی خۆی پێشکەشکرد و سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونی بەردوامی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی ئارامی هاوڵاتیان، هەروەک کاری بەردەوامیان بۆ بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەر و هۆشیارکردنەوەی تاک بەرز نرخاند، دواتر لەلایەن نوێنەری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە سیمینارێک لەسەر جۆرو کاریگەریی و لێکەوتەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر پێشکەشکرا، هەروەها چالاکیەکی تایبەت بۆ دۆزینەوەی جۆرێک ماددەی هۆشبەر ئەنجامدرا و لە کۆتایشدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن ڕاگری کۆلێجەوە بەخشرا بە بەڕێز (بەرپرسی بەشی کاروباری یاسایی بەڕێوەیەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان).
جێی ئاماژەبۆکردنە خوێندکارانی زانکۆ بە پێناسی سەرمەشقی کۆمەڵگە، گرنگە ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەریان هەبێت لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە مەترسی و زیانەکانی نزیکبوونەوە لە جۆرەکانی ماددەی هۆشبەر
لێرەوە بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووریەوە دووبارە سوپاسی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەو خوێندکارە ئازیزانە دەکەین کە لە ئەنجامدانی چالاکیەکە ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو ، ماندوبونیان بەرزدەنرخێن
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
٥/٥/٢٠٢٤
هۆشیاریی ژینگەیی لە زانکۆی سلێمانی کاری لەپێشینەی مامۆستایان و خوێندکاران بووە و بەردوام بە چالاکی جیاواز ژینگەدۆستی خۆیان دوپاتکردۆتەوە
لە هەڵمەتێکی نەمام ناشتندا، خوێندکارانی قۆنای (٣)ی بەشی ئابووری/ ئێوارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، (٢١١) نەمامیان ناشت و سەلماندیان کە خوێندکارانی کۆلێجمان لە خوێندکارە دڵسۆزەکانی زانکۆی سلێمانین بۆ ژینگەی زانکۆ و شار و وڵاتمان.
جێی ئاماژەبۆکردنە هەڵمەتەکە بەسەرپەرشتی (م. گۆڤار بەگزادە) و هاوکاری هەریەک لە مامۆستایان (م. ادریس احمد ) و (م. ئامانج انوەر) و لەژێر چاودێری ڕاگری کۆلێج (د.سۆزان صابر حیدر) ئەنجامدرا.
لێرەوە دووبارە سوپاس و دەستخۆشی و ماندونەبوون لە خوێندکارانی ئازیز و مامۆستایانی بەشدار دەکەین و هیوادارین ئەمجۆرە چالاکیانە بە هاوکاری هەمووان بەردەوامبێت، چونکە ژینگەیەکی سەوزتر یەکسانە بە هەوایەکی پاکتر و تەندروستیەکی باشتر.
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
٢٨/٤/٢٠٢٤