College of Administration and Economics
Latest News
یادکردنەوەی تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنفال
ئەنفال گەورەترین و فراوانترین و دڕندانەترین هەوڵی حیزبی بەعس و دەسەڵاتەکەی بوو بۆ سڕینەوەی شوناسی نەتەوەکەمان
ئەمڕۆ بەرواری(١٤/٤/٢٠٢٤) لە مەراسیمێکی تایبەت و لەچوارچێوەی چەند چالاکیەکدا، بە ئامادەبوونی مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانی بەشە جیاوازەکان، کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری ساڵیادی جینۆسایدی کردەوە، سەرەتای مەراسیمەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو پاشان خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، دواتر بە پیشاندانی دیکۆمێنتاریەکی تایبەت بە ئەنفال بەردەوام بوو، پاشان بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن (پ.ی.د.کامەران احمد حمە) بە ناونیشانی (ئەنفال و پرۆسەی جینۆسایدی کوردستان)، کۆتایی بە مەراسیمەکە هێنرا.
جێی ئاماژە بۆکردنە یادکرنەوەو وەبیرهێنانەوەی ئەو تاوان و جینۆسایدانەی کە دژ بە گەلەکەمان ئەنجامدراون، بۆ خوێندکاران و لاوانی نوێی نیشتیمان گرنگ و پڕ بایەخە و مێژوو پێمان دەڵێت ئێمە نەوەی کام قوربانین و لەپێناو مانەوەمان چیمان بەسەرهاتووە
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
١٤/٤/٢٠٢٤
ڕاگری کۆلێجی کارگێری و ئابووری (٩٢) کتێب دەبەخشێتە کەمپەینەکەی زانکۆی سلێمانی
ئەمڕۆ بەرواری (٧/٤/٢٠٢٤)، ڕاگری کۆلێجمان بەڕێز پ.ی.د.سۆزان صابر حیدر ،(٩٢)کتێبی لە چەندین بوار و زانستی جیاوازدا بەخشی بە کەمپەینی( کتێبێک ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێک ئاوەدانبکرەوە)، کە سەنتەری هەماهەنگی زانکۆ و کۆمەڵگە بەهاوکاری گروپێک لە خوێندکارانی خۆبەخش لە کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانی پێی هەستاون، هاوکات بەڕێز د.سۆزان صابر حیدر وێڕای دەست خۆشی و ماندونەبوون لەو ستافە کە خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووریش بەشداربوون تێیدا، بە گرنگی زۆرەوە باسی لە کەمپەینەکە کرد و داوای کرد هەرکەس بە پێی توانای خۆی بتوانێت بەشداربێت و کتێبخانەیەکی نوێ ئاوەدابکاتەوە لەو کتێبانەی کە خۆی سودی لێوەرگرتووە
لە کۆتایدا سەنتەری هەماهەنگی و دەستەی گروپی خوێندکارانی خۆبەخش،زۆر سوپاسی هەڵوێستی بەڕێز ڕاگریان کرد و بەشداریکردنیان بەرز نرخاند
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
٨/٤/٢٠٢٤
فەرمانی وەزاری دەربارەی داشکاندنی بڕی (٢٠٪) کرێی خوێندنی بەرایی ( پارالێڵ و ئێواران) خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا- ماستەر – دکتۆرا)
پاڵپشت بەکۆبوونەوەی ژمارە (۲) ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / بڕگەی دووەم، تایبەت بە وەرگرتنی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە قوتابییان / خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەسەرجەمی قۆناغەکانی خوێندن، خوێندنی بەرایی (پارالێڵ + ئێواران) و خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) و لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە:
١- داشکاندنی بڕی (٢٠٪) لە کرێی خوێندنی بەرایی (پارالێڵ + ئێواران) و خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) و لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان
٢- پاڵپشت بە بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکەوتی (٢٧/٣/٢٠٢٤) جارێکی تر بڕیار درا بە داشکاندنی بڕی (٢٠٪) ی تر لەو بڕە پارەیەیی کە لەلای قوتابی / خوێندکاران ماوە، سەرباری ئەو ڕێژە داشکاندنانەی پێشتر کە لەلایەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە بڕیاریان لەسەردراوە
٣- ئەم داشکاندنە تەنها ئەو بڕە پارەیە دەگرێتەوە لە کۆی ئەو پارەیەی کە لەلای قوتابییان / خوێندکاران ماوە بیدات بە زانکۆ
٤- سەرجەم ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کە ئەم بڕیاری لێخۆش بوونە دەیانگرێتەوە دەبێت تا ڕێکەوتی (٥/٥/٢٠٢٤) گشت پارەکە بە یەک قیست بدەن بە زانکۆکانیان
٥- ئەم داشکاندنە تەنها بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن جێبەجێ دەکرێت
٦- ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت
تێبینی// سەرجەم ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کە ئەم بڕیاری لێخۆش بوونە دەیانگرێتەوە دەبێت تا ڕێکەوتی (٥/٥/٢٠٢٤) گشت پارەکە بە یەک قیست بدەن بە زانکۆکانیان، لە دوای ئەو بەروارەوە قوتابییان / خوێندکاران تەنها لە (٤٥٪) داشکاندنەکە سوودمەند دەبێت ، واتە لە (٢٠٪) نایانگرێتەوە
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
٦/٤/٢٠٢٤
کاریگەریەکانی ڕانکین لەسەر بەرزکردنەوەی ڕانکینی کۆلێج پێشکەش کرا
ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری (13-3-2024)، لیژنەی رانکینی کۆلێج، سیمینارێکی پێشکەش کرد لەلایەن بەڕێز (م.ی. هەرمێ محمد ٲمین صالح) بەناونیشانی (کاریگەریەکانی ڕانکین) کە کۆمەڵێک زانیاری بەسوود و پێویستی لەخۆگرتبوو، لەهۆڵی (کۆنفرانس) کاتژمێر (12:00) بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێجمان.
بەڕێوەچوونی یەکەمین ئاهەنگی دەرچوانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی سلێمانی
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (4-3-2024) بە ئامادەبونی بەڕێز ڕاگری کۆلێجمان (پ.د. سۆزان صابر حیدر)، هەروەها ئەنجومەنی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری وبەرپرسی خوێندنی باڵا، وە بە بەشداری (48) دەرچووی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر،دکتۆرا) لە بەشە جیاوازەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، ئاهەنگێکی شایستە و ناوازە بەڕێوەچوو
پیرۆزبایی لە دەرچووانی کۆلێجمان و سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی دەکەین و هیوامان وایە ڕۆڵ و کاریگەرییان لە بەرەوپێشچوونی زانکۆ و شارو ووڵاتمان ببینین
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
4-3-2024
خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە پڕۆفیسۆرە بەئەزموونەکانی زانکۆی سلێمانی
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری (15/2/2024) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و پڕۆفیسۆران، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (185) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی.
کۆلێجی (کارگێڕی و ئابووری) وەک هەمیشە پێشەنگی زانست و توێژینەوە ئاست بەرزەکان بووە، لەم چوارچێوەیەشدا هەریەک لە پرۆفیسۆرانی بەڕێز و ئاست بەرزی کۆلێجمان بەو خەڵاتە بەهرەمەند بوون، ئەوانیش هەریەک لە بەڕێزان:
١- پ.د. یونس علی احمد
خاوەنی (50) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئابووری دا
سەرپەرشتی (3) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
سەرپەرشتی (5) خوێندکاری ماستەری کردووە
سەرپەرشتی (3) خوێندکاری ماستەری لەدەرەوەی ووڵات کردووە
٢- پ.د. خالد حیدر عبد علی
خاوەنی (25) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئابووری دا
سەرپەرشتی (7) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
سەرپەرشتی (13) خوێندکاری ماستەری کردووە
٣- پ.د. پرشنگ صالح محمد
خاوەنی (25) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی کارگێڕی کاردا
سەرپەرشتی (2) خوێندکاری دکتۆرای کردووە.
سەرپەرشتی (8) خوێندکاری ماستەری کردووە.
٤- پ.د. نەوزاد محمد احمد
خاوەنی (22) توێژینەوە لە زانستی یە لەزانستی ئامار و زانیاری دا
سەپەرشتی (4) خوێندکاری دکتۆرای کردووە.
-سەرپەرشتی (15) خوێندکاری ماستەری کردووە.
٥- پ.د. کاوە محمد جلال رشید
خاوەنی (23) توێژینەوەیە لە زانستی یە لە زانستی ئامار و زانیاری دا
سەرپەرشتی (4) خوێندکاری ماستەری کردووە
بەناوی کۆلێجی کارگێڕی ئابوورییەوە پیرۆزبایی لە هەریەک لە بەڕێزان دەکەین و ماندوو بوون و توانای زانستییان بەرز دەنرخێنین لە بەرەوپێش چوونی ئاستی زانکۆی دایک و کۆلێجمان، هیوای بەردەوامی و خزمەتی زیاتر بەزانست و زانستخوازیان بۆ دەخوازین.