یەکەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی خوێندنی باڵایی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت
دەرچوانی خوێندنی باڵا بۆ ساڵانی (2019 – 2020) ئاگادار دەکەینەوە كە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن کە تایبەتن بە(یەکەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی خوێندنی باڵایی زانکۆی سلێمانی)
یەکەم: ڕۆژی یەک شەممە (25-2-2024) سەردانی گەنجينەي کۆلێج بکەن بۆ وەرگرتنی ڕۆب وکڵاوی ئاهەنگی دەرچوون.
دووەم: پێویستە ڕۆژی دووشەممە (4-3-2024) لە کاتژمێر (9:00) ی بەیانیەوە ئامادەبن لە هۆڵی (کۆنگرێسی) لە زانکۆی سلێمانی/ کەمپی نوێ لە قلیاسان، وە کاتژمێر (10:00) ی بەیانی دەبێت لە هۆڵەکە دانیشتبن وڕێو ڕەسمەکە دەست پێدەکات
سێیەم: دەرچووە بەشداربووەکان دەتوانن میوان لەگەڵ خۆیان بەشداری پێبکەن بە دانیشتنیان لەشوێنی تایبەت بە میوان نەک لەگەڵ خوێندکارە دەرچووەکان
تێبینی:
پێویستە خوێندکار ناسنامەیەکی حکومی فەڕمی و ژمارەیەکی مۆبایل و بڕی (50) هەزار دینار بە ئەمانەت لە گەنجینەی کۆلێج دابنێن و دواتر وەریدەگرێتەوە.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک
ڕاگرايەتی كولێجی كارگێڕی و وئابووری