ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی بەشی ئابووری دەکەینەوە کەوا پانێڵێک لە لایەن مامۆستا ( م.ی. ئاکۆ حسێن ) و خوێندکاران
١- شارۆ شیروان
٢- عەتا کریم
٣- ڕۆژیار عبدللە
٤- کەژین غەریب
پێشکەش دەکرێت بەناونیشانی (پرۆژەی بوژاندنەوەی بازاڕی سلێمانی) لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (٨/٥/٢٠٢٤) کاتژمێر (٣:٠٠) لە هۆلی (کۆنفرانس)
Find Out More
ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێج دەکەینەوە کە ( بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی / بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان) سیمینارێک پێشکەش دەکات بەناونیشانی ( هۆشیاری تاک لەسەر ماددەی هۆشبەر) ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (٥/٥/٢٠٢٤) کات ژمێر (١٢:٠٠) لە هۆلی (کۆنفرانس)
Find Out More
ئاگاداری دەرچوانی خوێندنی باڵای کۆلێجمان لەسەر هەر سێ ئاستی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە ماوەی ساڵانی(2019 – 2024) ئاگاداردەکەینەوە. لە بەشی دابینکاری کۆلێج رۆب و کڵاوی دەرچوون وەربگرن بەمەبەستی بەشداری ئاهەنگی دەرچوون کە بڕیارە رۆژی دووشەممە بەرواری (4-3-2024) بەڕێوەبچێت
تێبینی:
خوێندکارانی دبلۆمی باڵا دەتوانن بەشداری ئەهەنگەکە بکەن
پێویستە خوێندکار ناسنامەی پێبێت و بڕی (50) هەزار دینار لەبەرامبەر وەرگرتنی رۆب و کڵاو لە بەشی دابینکاری دابنرێت هەتا گەڕاندنەوەیەیان
پێویستە ڕۆژی دووشەممە بەرواری (4-3-2023) لە کاتژمێر (9:00) ی بەیانیەوە ئامادەبن لە هۆڵی (کۆنگرێسی) لە زانکۆی سلێمانی/ کەمپی نوێ لە قلیاسان، وە کاتژمێر (10:00) وڕێوڕەسمەکە دەست پێدەکات
دەرچووە بەشداربووەکان دەتوانن میوان لەگەڵ خۆیان بەشداری پێبکەن، بەجۆرێک دانیشتنیان لەشوێنی تایبەت بە میوان دەبێت نەک لەگەڵ خوێندکارە دەرچووەکان
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک
ڕاگرايەتی كولێجی كارگێڕی و وئابووری
28-2-2024
Find Out More
یەکەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی خوێندنی باڵایی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت
دەرچوانی خوێندنی باڵا بۆ ساڵانی (2019 – 2020) ئاگادار دەکەینەوە كە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن کە تایبەتن بە(یەکەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی خوێندنی باڵایی زانکۆی سلێمانی)
یەکەم: ڕۆژی یەک شەممە (25-2-2024) سەردانی گەنجينەي کۆلێج بکەن بۆ وەرگرتنی ڕۆب وکڵاوی ئاهەنگی دەرچوون.
دووەم: پێویستە ڕۆژی دووشەممە (4-3-2024) لە کاتژمێر (9:00) ی بەیانیەوە ئامادەبن لە هۆڵی (کۆنگرێسی) لە زانکۆی سلێمانی/ کەمپی نوێ لە قلیاسان، وە کاتژمێر (10:00) ی بەیانی دەبێت لە هۆڵەکە دانیشتبن وڕێو ڕەسمەکە دەست پێدەکات
سێیەم: دەرچووە بەشداربووەکان دەتوانن میوان لەگەڵ خۆیان بەشداری پێبکەن بە دانیشتنیان لەشوێنی تایبەت بە میوان نەک لەگەڵ خوێندکارە دەرچووەکان
تێبینی:
پێویستە خوێندکار ناسنامەیەکی حکومی فەڕمی و ژمارەیەکی مۆبایل و بڕی (50) هەزار دینار بە ئەمانەت لە گەنجینەی کۆلێج دابنێن و دواتر وەریدەگرێتەوە.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک
ڕاگرايەتی كولێجی كارگێڕی و وئابووری
Find Out More
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی ئازیزی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) ، لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری/زانکۆی سلێمانی دەکەینەوە کە ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (١٣/٢/٢٠٢٤) ئەنجامی تاقیکرنەوەکان ڕادەگەیەنرێت و خوێندکاران دەتوانن سەردانی بەشەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوە ئەنجامەکان.
…لەگەڵ رێزدا
Find Out More
دوای بڵاووکردنەوەی ئێکسڵ شیتێک بەمەبەستی تۆمارکردنی داتاکانی دەرچووانی خوێندنی باڵا (ماستەر ودکتۆرا) بەمەبەستی بەشداری کردن لە ئاهەنگی دەرچوانی خوێندنی باڵا لە ڕۆژی (2024/3/4) ، بۆمان دەرکەووت کەدوای ئەوەی هەندێک لەبەڕێزان دەرچوانی خوێندنی باڵا داتای کەسی خۆیان تۆمار کرد ، دواتر کەسانی تر هاتوون دەستکاریان کردووە وگۆڕیویانە ، لەبەرئەوە بەباشمان زانی کە ڕێگە چارەیەکی ووردتر بدۆزینەوە تامافی هیچ کەسێک نەفەوتێت کە مەبەستیەتی بەشداربێت لەم پرۆسەیەدا، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەبەڕێزتان دەکەین کە ئەم نووسینە ولینکی گوگڵ فۆرمە بڵاوبکەنەوە لە سایتی کۆلێجەکانتان تا ناوو زانیاری خۆیانی تیا تۆمار بکەن، وە ئەوانەش پێشتر زانیاریان تۆمار کردووە پێیان ڕابگەیەنن بێزەحمەت کە دووبارە تۆماری بکەنەوە تامافیان نەفەوتێت، لەبەر ئەوەی ئەو فۆرمەی پێشوومان هەڵوەشاندەوە ..
Find Out More
ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێز دەکەینەوە کە بەڕێز پڕۆفیسۆر (پ.د. کاوە محمد فرج قەرەداغی) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی بەبازاڕکردن هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی (ئەرک و مافی فەرمانبەران) بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری لە ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (١١-١٢-٢٠٢٣) بۆ ماوەی دوو کاتژمێر (١٠ – ١٢) لە هۆڵی سیمینار.
Find Out More
ئاگاداری مامۆستایانی بەشی ئابووری دەکەینەوە کە بەڕێز(م.دلۆڤان اسعد محمد)، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی (چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کڵاس رووم) لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری (٢٧/١١/٢٠٢٣)، کاتژمێر (١٢:٤٥) لە هۆڵی سیمینار
Find Out More