ئەمڕۆ بەرواری (٧/٤/٢٠٢٤)، ڕاگری کۆلێجمان بەڕێز پ.ی.د.سۆزان صابر حیدر ،(٩٢)کتێبی لە چەندین بوار و زانستی جیاوازدا بەخشی بە کەمپەینی( کتێبێک ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێک ئاوەدانبکرەوە)، کە سەنتەری هەماهەنگی زانکۆ و کۆمەڵگە بەهاوکاری گروپێک لە خوێندکارانی خۆبەخش لە کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانی پێی هەستاون، هاوکات بەڕێز د.سۆزان صابر حیدر وێڕای دەست خۆشی و ماندونەبوون لەو ستافە کە خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووریش بەشداربوون تێیدا، بە گرنگی زۆرەوە باسی لە کەمپەینەکە کرد و داوای کرد هەرکەس بە پێی توانای خۆی بتوانێت بەشداربێت و کتێبخانەیەکی نوێ ئاوەدابکاتەوە لەو کتێبانەی کە خۆی سودی لێوەرگرتووە
لە کۆتایدا سەنتەری هەماهەنگی و دەستەی گروپی خوێندکارانی خۆبەخش،زۆر سوپاسی هەڵوێستی بەڕێز ڕاگریان کرد و بەشداریکردنیان بەرز نرخاند
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
٨/٤/٢٠٢٤
ڕۆژی دووشەممە بەرواری (١٣/٥/٢٠٢٤) لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، سیمینارێک بە ناونیشانی ” التکامل بین محاسبة استهلاک الموارد و التحسین المستمر بهدف تحقیق التنمیة المستدامة” لەلایەن بەرێز (م. پەیمان عثمان سعید) ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێجمان
(محاسبة الضريبية)
ناوی ئەو کتێبەیە کە ئەمڕۆ لەلایەن نوسەرەکەیەوە، بەڕێز (د.ڕزگار علی احمد) مامۆستا لە بەشی ژمێریاری کۆلێجمان، بە ئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و ڕاگر و مامۆستایانی کۆلێج، ناساندنی بۆکرا
کتێبەکە وەک لەناوەکەیەوە دیارە، لەو بابەتانە دەکۆڵێتەوە کە پەیوەندی بە باج و شێوازی هەژمارکردنی باجەوە هەیە، هەروەک باس لە جۆرەکانی باج و سیاسەتی باجدان و هەروەها ئەو ڕێساو یاسایانەی پەیوەندی بە باجەوە هەیە دەکات، هاوکات لە کۆتایی هەر بەندێکی پەرتوکەکەدا کۆمەڵێک پرس و وەڵام سەبارەت بە ناوەڕۆکی بەندەکە لەخۆدەگرێت
بەمجۆرە بەرهەمێکی دیکەی زانستی بۆ سەر خەرمانی کۆلێج و بەشی ژمێریاری زیادیکرد و سەرچاوەیەکی تری زانستی ژمێریاری کەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی، لێرەوە بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجمانەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە نوسەر(د.ڕزگار علی) دەکەین و هیوای بەردەوامی و بەرهەمی زیاتری بۆ دەخوازین
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
١٢/٥/٢٠٢٤