ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (4-3-2024) بە ئامادەبونی بەڕێز ڕاگری کۆلێجمان (پ.د. سۆزان صابر حیدر)، هەروەها ئەنجومەنی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری وبەرپرسی خوێندنی باڵا، وە بە بەشداری (48) دەرچووی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر،دکتۆرا) لە بەشە جیاوازەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، ئاهەنگێکی شایستە و ناوازە بەڕێوەچوو
پیرۆزبایی لە دەرچووانی کۆلێجمان و سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی دەکەین و هیوامان وایە ڕۆڵ و کاریگەرییان لە بەرەوپێشچوونی زانکۆ و شارو ووڵاتمان ببینین
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
4-3-2024
ڕۆژی دووشەممە بەرواری (١٣/٥/٢٠٢٤) لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، سیمینارێک بە ناونیشانی ” التکامل بین محاسبة استهلاک الموارد و التحسین المستمر بهدف تحقیق التنمیة المستدامة” لەلایەن بەرێز (م. پەیمان عثمان سعید) ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێجمان
(محاسبة الضريبية)
ناوی ئەو کتێبەیە کە ئەمڕۆ لەلایەن نوسەرەکەیەوە، بەڕێز (د.ڕزگار علی احمد) مامۆستا لە بەشی ژمێریاری کۆلێجمان، بە ئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و ڕاگر و مامۆستایانی کۆلێج، ناساندنی بۆکرا
کتێبەکە وەک لەناوەکەیەوە دیارە، لەو بابەتانە دەکۆڵێتەوە کە پەیوەندی بە باج و شێوازی هەژمارکردنی باجەوە هەیە، هەروەک باس لە جۆرەکانی باج و سیاسەتی باجدان و هەروەها ئەو ڕێساو یاسایانەی پەیوەندی بە باجەوە هەیە دەکات، هاوکات لە کۆتایی هەر بەندێکی پەرتوکەکەدا کۆمەڵێک پرس و وەڵام سەبارەت بە ناوەڕۆکی بەندەکە لەخۆدەگرێت
بەمجۆرە بەرهەمێکی دیکەی زانستی بۆ سەر خەرمانی کۆلێج و بەشی ژمێریاری زیادیکرد و سەرچاوەیەکی تری زانستی ژمێریاری کەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی، لێرەوە بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجمانەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە نوسەر(د.ڕزگار علی) دەکەین و هیوای بەردەوامی و بەرهەمی زیاتری بۆ دەخوازین
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
١٢/٥/٢٠٢٤