دوای بڵاووکردنەوەی ئێکسڵ شیتێک بەمەبەستی تۆمارکردنی داتاکانی دەرچووانی خوێندنی باڵا (ماستەر ودکتۆرا) بەمەبەستی بەشداری کردن لە ئاهەنگی دەرچوانی خوێندنی باڵا لە ڕۆژی (2024/3/4) ، بۆمان دەرکەووت کەدوای ئەوەی هەندێک لەبەڕێزان دەرچوانی خوێندنی باڵا داتای کەسی خۆیان تۆمار کرد ، دواتر کەسانی تر هاتوون دەستکاریان کردووە وگۆڕیویانە ، لەبەرئەوە بەباشمان زانی کە ڕێگە چارەیەکی ووردتر بدۆزینەوە تامافی هیچ کەسێک نەفەوتێت کە مەبەستیەتی بەشداربێت لەم پرۆسەیەدا، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەبەڕێزتان دەکەین کە ئەم نووسینە ولینکی گوگڵ فۆرمە بڵاوبکەنەوە لە سایتی کۆلێجەکانتان تا ناوو زانیاری خۆیانی تیا تۆمار بکەن، وە ئەوانەش پێشتر زانیاریان تۆمار کردووە پێیان ڕابگەیەنن بێزەحمەت کە دووبارە تۆماری بکەنەوە تامافیان نەفەوتێت، لەبەر ئەوەی ئەو فۆرمەی پێشوومان هەڵوەشاندەوە ..