In continuation of the work and activities of the College of Administration and Economics, Tuesday (25/2/2025) in the conference hall, the deanship of the college in coordination and assistance of our student representatives held a worthy ceremony with various activities.
The ceremony began with a welcoming speech by the Dean of the College (Prof. Sozan Saber Haider) and then the speech of the student representatives of the College of Administration and Economics was read, Other activities were held such as presenting a seminar for first year students by (Dr. Jutyar Zhazhlaei) and also presenting several songs and dance groups of students. Finally, awards were given to the first students of scientific departments Everyone wished them a bright future. At the end, awards were given to the first students of the scientific departments (Economics, Statistics and Informatics, Accounting, Business Management, Marketing Management) and everyone wished them a bright future.
On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, we congratulate the first year students of all scientific departments of our college and wish always success and prosperity to all our dear students.
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ( ٢٥/٢/٢٠٢٥) لە هۆڵی کۆنفرانس، ڕاگرایەتی کۆلێج بە هەماهەنگی و هاوکاری دەستەی نوێنەرایەتی خوێندکارانمان ئاهەنگێکی شایستە بە کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا.
سەرەتای ئاهەنگەکە بە وتەی بەخێرهاتنی بەڕێز ڕاگری کۆلێج (پ.د.سۆزان صابر حیدر) دەستی پێکرد و پاشان وتەی دەستەی نوێنەرایەتی خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری خوێندرایەوە، هەروەک کۆمەڵێک چالاکی دیکە ئەنجامدران وەک پێشکەشکردنی سیمینارێکی تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لەلایەن بەڕێز (د.جوتیار ژاژڵەیی) و هەرەها پێشکەشکرنی چەند ستران و ئاوازی بەچێژ و نمایشکردنی گروپی هەڵپەڕکێی خوێندکاران، لە کۆتایشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە خوێندکارە یەکەمەکانی بەشە زانستییەکانی(ئابووری، ئامار و زانیاری، ژمێریاری، کارگێڕی کار، کارگێڕی بە بازاڕکردن) و وێڕای دەستخۆشی و ماندوونەبوون هەمووان ئومێدی ئایندەی گەش و ڕوونیان بۆ خواستن.
لێرەوە دووبارە بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشە زانستییەکانی کۆلێجمان دەکەین و ، هیوای هەمیشە سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ سەرجەم فێرخوانی ئازیزمان دەخوازین.