In continuation of the work and activities of the College of Administration and Economics, Tuesday (25/2/2025) in the conference hall, the deanship of the college in coordination and assistance of our student representatives held a worthy ceremony with various activities.
The ceremony began with a welcoming speech by the Dean of the College (Prof. Sozan Saber Haider) and then the speech of the student representatives of the College of Administration and Economics was read, Other activities were held such as presenting a seminar for first year students by (Dr. Jutyar Zhazhlaei) and also presenting several songs and dance groups of students. Finally, awards were given to the first students of scientific departments Everyone wished them a bright future. At the end, awards were given to the first students of the scientific departments (Economics, Statistics and Informatics, Accounting, Business Management, Marketing Management) and everyone wished them a bright future.
On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, we congratulate the first year students of all scientific departments of our college and wish always success and prosperity to all our dear students.
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ( ٢٥/٢/٢٠٢٥) لە هۆڵی کۆنفرانس، ڕاگرایەتی کۆلێج بە هەماهەنگی و هاوکاری دەستەی نوێنەرایەتی خوێندکارانمان ئاهەنگێکی شایستە بە کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا.
سەرەتای ئاهەنگەکە بە وتەی بەخێرهاتنی بەڕێز ڕاگری کۆلێج (پ.د.سۆزان صابر حیدر) دەستی پێکرد و پاشان وتەی دەستەی نوێنەرایەتی خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری خوێندرایەوە، هەروەک کۆمەڵێک چالاکی دیکە ئەنجامدران وەک پێشکەشکردنی سیمینارێکی تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لەلایەن بەڕێز (د.جوتیار ژاژڵەیی) و هەرەها پێشکەشکرنی چەند ستران و ئاوازی بەچێژ و نمایشکردنی گروپی هەڵپەڕکێی خوێندکاران، لە کۆتایشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە خوێندکارە یەکەمەکانی بەشە زانستییەکانی(ئابووری، ئامار و زانیاری، ژمێریاری، کارگێڕی کار، کارگێڕی بە بازاڕکردن) و وێڕای دەستخۆشی و ماندوونەبوون هەمووان ئومێدی ئایندەی گەش و ڕوونیان بۆ خواستن.
لێرەوە دووبارە بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشە زانستییەکانی کۆلێجمان دەکەین و ، هیوای هەمیشە سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ سەرجەم فێرخوانی ئازیزمان دەخوازین.
Within the framework of the practical section of the lesson (University Working Environment), the first stage students of the Department of Marketing Management, today Tuesday (3/12/2024), In a scientific trip visited the sixth round of the International Book Fair in Sulaimani, the visit was supervised by the Leturer ( Sozan Abdulkarim Faraj) and the assistance of dear (Dr. Talar Salar Ahmed).The aim of the visit was to introduce students to new scientific resources and help them in how to search and obtain books, research and useful resources related to their field of study and expertise, while approaching and creating friendship and cooperation.
لەچوارچێوەی بەشی پڕاکتیکی وانەی (ژینگەی کاری زانکۆیی)، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی کارگێڕی بەبازاڕکردن، ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری (٣/١٢/٢٠٢٤)، لە گەشتێکی زانستیدا سەردانی شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی کرد، سەردانەکە بە سەرپەرشتی مامۆستای وانەکە بەڕێز( م. سۆزان عبدالکریم فرج) و هاوکاری بەڕێز (د.تەلار سالار احمد) ئەنجامدرا. ئامانج لەسەردانەکە ئاشناکردنی خوێندکاران بوو بە سەرچاوە نوێیە زانستییەکان و هاوکاریکردنیان لە چۆنێتی گەڕان و دەستکەوتنی کتێب و توێژینەوە و سەرچاوەی بەسوود و پەیوەست بە بواری خوێندن و پسپۆڕییان، هاوکات نزیکبونەوە و دروستکردنی دۆستایەتی و گیانی هاریکاری وەک سەرەتای دەستپێکی خوێندنی زانکۆ و بەسەربردنی کاتێکی بەچێژ و بەسوود.
Environmental awareness has been a priority of teachers and students in University of Sulaimani and they have constantly reaffirmed their environmental friendliness through various activities
In a tree planting campaign, the students of the third year of the Department of Economics / Evening College of Administration and Economics, planted (211) trees and proved that our college students are loyal students of University of Sulaimani for the environment of our university, city and country.
It is worth mentioning that the campaign was supervised by (Lec. Govar Begzadeh) and with the assistance of teachers (Asst. Lect. Edris Ahmad Salih) and Lecturer ( Amanj Anwar Abdullah) and under the supervision of the Dean of the College (Dr. Suzan Sabir Haider).
We would like to thank the students and teachers for their efforts and hope that such activities will continue with the cooperation of everyone, because a greener environment equals cleaner air and better health.
Deanship of College of Administration and Economics
28/4/2024
هۆشیاریی ژینگەیی لە زانکۆی سلێمانی کاری لەپێشینەی مامۆستایان و خوێندکاران بووە و بەردوام بە چالاکی جیاواز ژینگەدۆستی خۆیان دوپاتکردۆتەوە
لە هەڵمەتێکی نەمام ناشتندا، خوێندکارانی قۆنای (٣)ی بەشی ئابووری/ ئێوارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، (٢١١) نەمامیان ناشت و سەلماندیان کە خوێندکارانی کۆلێجمان لە خوێندکارە دڵسۆزەکانی زانکۆی سلێمانین بۆ ژینگەی زانکۆ و شار و وڵاتمان
جێی ئاماژەبۆکردنە هەڵمەتەکە بەسەرپەرشتی (م. گۆڤار بەگزادە) و هاوکاری هەریەک لە مامۆستایان (م. ادریس احمد صالح ) و (م. ئامانج انوەر عبدلله) و لەژێر چاودێری ڕاگری کۆلێج (د.سۆزان صابر حیدر) ئەنجامدرا
لێرەوە دووبارە سوپاس و دەستخۆشی و ماندوونەبوون لە خوێندکارانی ئازیز و مامۆستایانی بەشدار دەکەین و هیوادارین ئەمجۆرە چالاکیانە بە هاوکاری هەمووان بەردەوامبێت، چونکە ژینگەیەکی سەوزتر یەکسانە بە هەوایەکی پاکتر و تەندروستیەکی باشتر.
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
٢٨/٤/٢٠٢٤