The department and college that students choose after graduating from high school, has a full impact on the career, personality, skills and most aspects of future life, as well as the main way to achieve their dreams On what basis, the right college ranks according to their desires, grades, talents and personal characteristics, this topic and related issues related to the issue of choosing the right college were discussed in an excellent and respectful seminar.
Today, Thursday (5/9/2024) in the (Conference) hall of the College of Administration and Economics, by dear (Dr. Zana Ahmed Qasab), entitled (How to choose the right college?) An important seminar was presented to twelfth grade of high school. and detailed and purposeful discussions were held during the presentation.
On behalf of the dean of our college, we would like to thank (Dr. Zana Ahmed Qasab) and wish him the best college and educational opportunities for all graduates of the twelfth grade of high school.
Deanship of College of Administration and Economics
5/9/2024
ئەو بەش و کۆلێجەی کە خوێندکار لەدوای دەرچوونی لە قۆناغی ئامادەیی هەڵیدەبژێرێت، کاریگەری تەواو لەسەر پیشە و کەسایەتی و لێهاتویی و زۆربەی لایەنەکانی ژیانی داهاتووی بەجێدەهێڵێت، هەروەک ئەگونجێت ببێتە ڕێگای سەرەکی گەیشتن بە ئاواتەکانی ، لەم ڕوانگەیەوە زۆر گرنگە خوێندکار هۆشیار بێت و بزانێت بە کام پێوەر و لەسەر چ بنەمایەک، کۆلێجێکی گونجاو بە پێی خواست و نمرەو بەهرە و تایبەتمەندیە کەسێتییەکانی خۆی ڕیزبەند دەکات، ئەم بابەتە و بابەتە پەیوەستەکانی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی کۆلێجی گونجاو لە چوارچێوەی سیمینارێکی نایاب و بە پێزدا گفتوگۆ کرا.
ئەمڕۆ، پێنجشەممە بەرواری (٥/٩/٢٠٢٤) لە هۆڵی( کۆنفرانس) ی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، لەلایەن بەڕێز (د. زانا احمد قصاب)،بە ناونیشانی( چۆن کۆلێجی گونجاو هەڵبژێرم؟) سیمینارێکی گرنگ پێشکەشی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کرا و گفتوگۆی وورد و ئامانجدار لە میانی پێشکەشکردنی بابەتەکەدا بەڕێوەچوو.
لێرەوە بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجمانەوە دووبارە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ڕێزدار ( د. زانا احمد قصاب) دەکەین، و ئومێدی باشتیرین کۆلێج و دەرفەتی خوێندنیش بۆ تەواوی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەخوازین.
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
5/9/2024