Choosing the right college for each student according to his desires, skills and grades is no less important than getting a high grade, because ultimately grades are the way for students to reach their desired college, which can build one of the pillars of their future With the advice and guidance of experienced, expert and loyal people, to become guides and help in identifying the most appropriate path according to the wishes and needs of the individual student.
In this regard, as always, the College of Administration and Economics has been a leader in providing opportunities for experienced people in different fields, to serve the students at different stages of education, and now announces a seminar for high school graduates.
Under the title (How to choose the right college?), on Thursday (5/9/2024) at (10) pm, dear (Dr. Zana Ahmed Qasab) an important and necessary seminar for graduates of different departments of high school in the hall Conference in the College of Administration and Economics, we hope to attend and benefit the students.
هەڵبژاردنی کۆلێجێکی گونجاو بۆ هەر خوێندکارێک بە پێی خواست و ئارەزوو لێهاتوویی و نمرەکەی، گرنگیەکەی کەمتر نییە لە بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرز، چونکە دواجار نمرە ڕێگای گەیشتنی خوێندکارە بە کۆلێجی دڵخوازی خۆی، کە بتوانێت لەو ڕێگەیەوە یەکێک لە پایەکانی بنیادنانی داهاتووی خۆی دروست بکات، ئەمەش بێگومان پێویستی بە ڕاوێژ و ڕێنمایی کەسانی بەئەزموون و شارەزا و دڵسۆز هەیە، تا ببنە ڕێنیشاندەر و هاوکاربن لە دەستنیشانکردنی دروستترین ڕێگای بە پێی خواست و پێداویستی تاکی خوێندکار.
لەم ڕوانگەیەوە وەک هەمیشە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری پێشەنگ بووە، لە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ کەسانی شارەزاو بە ئەزموون لە بوارە جیاوازەکاندا، تاوەکو زۆرترین خزمەت بە توێژی خوێندکاران بکات لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندندا، لە ئێستاشدا مژدەیی ئەنجامدانی سیمینارێک بە دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی دەدات.
لەژێر ناونیشانی (چۆن کۆلێژی گونجاو هەڵبژێرم؟)، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (٥/٩/٢٠٢٤) کاتژمێر (١٠) ی پێش نیوەڕۆ، بەڕێز (د. زانا احمد قصاب) سیمینارێکی گرنگ و پێویست بۆ دەرچووی بەشە جیاوازەکانی پۆلەکانی دوانزەی ئامادەیی لە هۆڵی کۆنفرانس لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری سازدەکات، بەهیوای ئامادەبوونی خوێندکارانی هێژا و سودمەندبوونیان.