The seminar attempts to familiarize students with methods of extinguishing fires and exit routes from buildings in order to avoid the occurrence of emergencies and disasters, or at least to reduce physical and material damage.
ئەم سیمینارە جەخت لەسەر گرنگی سەلامەتی وپاراستنی ژیانی مرۆڤەکان لەڕێگەی هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران بە ئامرازەکانی ئاگر کوژانەوە ڕێڕەوەکانی دەرچوون بۆ کەمکردنەوەی زیانە گیانی ومادییەکان.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری (٢١/٥/٢٠٢٤) کات ژمێر (١٢:٠٠) بەمەبەستی وشیارکردنەوەی زیاتری خوێندکاران لە مەترسیەکانی ئاگر و ڕێگاکانی خۆپاراستن لێی، لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری سیمینارێک پێشکەشکرد لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجمان بە ناونیشانی، (ناساندنی ئامڕزەکانی ئاگر کوژاندنەوەو ڕێڕەوەکانی دەرچوون بەمەبەستی پاراستن و ڕونەدانی حاڵەتی نەخوازراو)، لەلایەن بەڕێزان
١- م.ی.دیار نوری نجم
٢- م.ی. شەهلا عبداللە محمد
٣- م. ئازاد عبدللە
٤- م. دانا اکرم