College of Administration and Economics

بۆ یەکەم جار زانکۆی سلێمانی بەشداری لە گەورەترین ئاهەنگی دەرچوون دەکات University of Sulaimani participates in the biggest graduation ceremony for the first time:

12 April 2025
News

بۆ یەکەم جار زانکۆی سلێمانی بەشداری لە گەورەترین ئاهەنگی دەرچوون دەکات University of Sulaimani participates in the biggest graduation ceremony for the first time:

For the first time a delegation of the University of Sulaimani led by (Prof. Sozan Saber Haider) Dean of College of Administration and Economics and membership of (Lecturer. Ali Abas Khaluf) and (Lecturer. Khalan Jalil Rostam) and (25) students from all different colleges of the University of Sulaimani , were hosted by (The Holy Abbasid Shrine), in order to participate in the graduation ceremony of the Iraqi University Students Course (A payment on the guidance of the moon), which was held on April 10 and 11, 2025 in Karbala province.

About (5,000) students from (64) universities in different provinces of Iraq participated in the ceremony. The delegation of the University of Sulaimani   expressed their sincere gratitude to the Holy Abbasid Shrine for this invitation that welcomed them in a special and widespread manner.

For the fifth year, (The Holy Abbasid Shrine)University is holding this graduation ceremony for students from all Iraqi universities, in order to congratulate and bring the scientific closer and build bridges between universities and students in different universities in all Iraqi provinces.

 (The Holy Abbasid Shrine) organizes several scientific events and relations between different religions in Iraq every year, always emphasizing equality and respect between them.

‏بۆیەكەمجار وەفدێكی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی (پ. د.سۆزان صابر حەیدەر) ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی‌ و ئابووری‌ و ئەندامێتی (م. عەلی عەباس خەلوف)‌ و (م. خاڵان جەلیل ڕۆستەم)‌ و (٢٥) خوێندكار لەسەرجەم كۆلێژە جیاوازەكانی زانكۆی سلێمانی، لەلایەن (العتبة العباسیة المقدسة)ەوە میوانداری كران، بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئاهەنگی ناوەندی دەرچوونی خوێندكارانی زانكۆكانی عێراق خولی (دفعە علی هدی القمر)، كە لە ڕۆژانی (١٠)‌و (١١)ی نیسانی ٢٠٢٥، لە پارێزگای كەربەلا بەڕێوەچوو .

لە مەڕاسیمەكەدا نزیكەی (٥) هەزار خوێندكار لە (٦٤)  زانكۆ لە پارێزگا جیاوازەكانی عیراق بەشدارییان كرد، وەفدی زانكۆی سلێمانی سوپاس‌ و پێزانینی دڵسۆزانەیان ئاڕاستەی مەزارگەی عەباسیی پیرۆز كرد بۆ ئەم بانگهێشتە كە بە شێوەیەكی تایبەت و بەرفراوان پێشوازییان لێكردن.

جێی باسە، (العتبة العباسیة المقدسة) بۆ پێنجەم ساڵە، ئەم ئاهەنگی دەرچوونە ئەنجامدەدات بۆ خوێندكارانی سەرجەم زانكۆكانی عێراق، بەمەبەستی پیرۆزبایی‌ و نزیكبوونەوەی لایەنی زانستی‌ و بونیادنانی پردی پەیوەندی نێوان زانكۆكان‌ و خوێندكاران لە زانكۆ جیاوازەكانی هەموو پارێزگاكانی عێراق.

(العتبة العباسیة المقدسة) ساڵانە چەندین هەنگاوی زانستی‌ و پەیوەندی نێوان مەزهەبە جیاوازەكانی عێراق ڕێكدەخات، هەمیشە جەخت لەسەر یەكسانی‌ و یەک ڕێزی نێوانیان دەكاتەوە.

Share It on

Related News 

24-May-2025

The first scientific conference of higher education of University of Sulaimani was held on Thursday, (2025/5/22) in the congress halls of the new campus of University of Sulaimani: یەکەمین کۆڕبەندی زانستی خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠٢٥/٥/٢٢ ) لە هۆڵەکانی کۆنگرێس لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

The first scientific conference of higher education of University of Sulaimani was held on Thursday, (2025/5/22) in the congress halls of the new campus of University of Sulaimani

This conference is held for the first time in the history of University of Sulaimani  and the main objective is to convey scientific advances in the field of higher education. All higher education colleges in different departments and specialties participated. College of Administration and Economics under the supervision of the Dean of the College (Prof.  Dr, Sozan Saber Haider) and the Supervisor of Higher Education (Assis. Prof.  Dr. AkhtarKhan Saber Hamad) and (104) higher education students and their supervisors participated in this scientific conference. He presented his research entitled (Classification of COVID-1 Patterns in Computed Tomography (CT) Scan Images Using Deep Convolutional Neural Networks) ) and five boosters were prepared by the students of this college for their research

یەکەمین کۆڕبەندی زانستی خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی پێنجشەممە، ( ٢٢/٥/٢٠٢٥) لە هۆڵەکانی کۆنگرێس لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

ئەم کۆڕبەندە بۆ یەکەمجار لە مێژووی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدراوە و ئامانجی سەرەکی بریتییە لە گەیاندنی پێشکەوتنە زانستییەکان لە بواری خوێندنی باڵا. وە تیا دا سەرجەم خویندنی باڵای کۆلیجەکان بە بەشە وپسپۆڕییە جیاوازەکانی بەشداربوون. کۆلیجی کارگیری وئابووری بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلیج (پ.د. سوزان صابر حیدر) و سەرپەرشتیاری خویندنی باڵا ( پ.ی.د. اخترخان صابر حمد) وە (١٠٤) خویندکاری خویندنی باڵا وە سەرپەرشتیارەکانیان بەشداربوون لەم کۆڕبەندی زانستیە وهاوکات خویندکاری خویندنی باڵا (خالدە علی سعید ) تویژینەوەکەی بە ناونیشانی (پۆلێنکردنی نەخشەکانی کۆڤید ١٩ لە وێنەی سکانکردنی تۆمۆگرافی کۆمپیوتەر (سی تی) بە بەکارهێنانی قووڵی پێچاوپێچ تۆڕە دەمارییەکان) پیشکەش کرد وە هەروەها پینج بۆستەر ئامادە کرا لەلایەن خویندکارەکان ئەم کۆلیجە بۆ تۆیژینەوەکانیان

Find Out More...
21-May-2025

Completion of the course (an opportunity to learn Arabic): بەپایانگەیشتنی خولی فێرکاری (دەرفەتێک بۆ فێربونی زمانی عەرەبی)

After two months of continuous course on strengthening the Arabic language, in the College of Administration and Economics, taught by  (Dr. Talar Salar Ahmed) lecturer in the Department of Marketing Management and Arabic language expert, on (19/5/2025) on Monday, the lessons ended.

Fortunately, after several weeks of studying several lessons necessary to become familiar with the Arabic language, the participating students were awarded certificates of participation by (Assis. Prof. Hawar Fatah Karim) Head of Department of Marketing Management and (Dr. Talar Salar Ahmed) Supervisor of the course and (Zamo Salah) representative of the students of the department.

On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, we would like to thank (Dr. Talar Salar Ahmed) for giving time, information and lessons for the students of our college.

لە پاش دوو مانگ بەردەوامی خولێکی تایبەت بە بەهێزکردنی زمانی عەرەبی، لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، کە لەلایەن بەڕێز (د. تەلار سالار احمد) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی بەبازارکردن وپسپۆڕێ زمانی عەرەبیەوە دەوترایەوە به‌رواری (١٩/٥/٢٠٢٥) ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ وانەکانی بە پایان گەیشتن و کۆتایهات.

بەخۆشحاڵیەوە دوای چەندین هەفتە وخوێندنی چەندین وانەی پێویست بۆ ئاشنابوون بە زمانی عەرەبی، خوێندکارانی بەشداربوو بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێبەخشرا لە لایەن ( پ.ی.د. هەوار فتاح کریم) سەرۆک بەشی کارگێڕی بەبازاڕکردن و(د. تەلار سالار احمد) سەرپەرشتیاری خولەکە و(زامۆ سەڵاح ) نوێنەری خوێندکارانی بەشی ناوبراو.

بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە زۆر سوپاسی بەڕێز (د.تەلار سالار احمد) دەکەین بۆ بەخشینی کات و زانیاری و وانەی تایبەت بە خوێندکارانی کۆلێجمان، ئومێدی سەرکەوتن بۆ مامۆستای ئازیز و خوێندکارانی بەشداربوو دەخوازین.

Find Out More...
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram