On the second day of the exams in the College of Administration and Economics / evening, the process continues and our dear students in different departments of the college continue the midterm exams with the cooperation and coordination of teachers, On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, the College Council and the teachers of the College of Administration and Economics, we wish all our students a peaceful and successful examination.
لە دووەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکاندا لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری/ ئێواران، پرۆسەکە بەردەوامی هەیە و خوێندکارانی ئازیزمان لە بەشە جیاوازەکانی کۆلێج لە تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بەردەوامن بە هاوکاری و هەماهەنگی مامۆستا بەڕێزەکانی کۆلێجمان، بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی وئابووری و ئەنجومەنی کۆلێج و مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە هیوای تاقیکردنەوەیەکی ئارام و سەرکەوتوو بۆ سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویستمان دەخوازین.
The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis
The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis of University of Sulaimani opened a two-day course in the College of Administration and Economics on (Collection and Organization of Information) for employees of statistics and Information Bank units in all colleges of University of Sulaimani. The activities of these two days were to do:
1- A seminar on (Introduction to the importance of statistics, statistical forces and information banks in colleges) was presented by dear. (Aram Salar Hama Salim) Head of Statistics and Monitoring Department at the Presidency of University of Sulaimani .
2- On the second day of our course, the participants were trained on (creating and using Google Forms and Google Sheets) by dear (Asst. lec. Khalan Jalil Rostam). And participants were introduced and trained on creating Google Forms and using Google Sheets to facilitate their work.
At the end of the course, certificates of participation were awarded to all participants.
ناوەندی ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرە ئامارییەکانی زانکۆی سلێمانی خولێکی سێ ڕۆژەی لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کردەوە دەربارەی ( کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زانیاری ) بۆ فەرمانبەرانی هۆبەکانی ئامار و بانکی زانیاری لە سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی . چالاکیەکانی ئەم دوو ڕۆژە بریتی بوو لە ئەنجامدانی
١- سیمینارێک لەسەر ( سەرەتایەک لەسەر گرنگی ئامار و هێزەکانی ئامار و بانکی زانیاری لە کۆلێجەکان ) پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز ( ئارام سالار حمە سلیم ) لێپرسراوی بەشی ئامار و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی .
٢ـ ڕۆژی یەکەمی خولەکە لەسەر ( بەکارهێنانی بەرنامەی ئێکسڵ بە پراکتیک بۆ کۆکردنەوە و ڕێکخستنی داتا و زانیارییەکان ) کە لەلایەن بەڕێز ( م. چراخان حسن کریم ) خولەکە وترایەوە، ئاشناکران چۆن بتوانن بە ئاسانی داتا و زانیاریەکانیان ڕێک بخەن و جیای بکەنەوە بەپێی داواکاری داتاکانیان ئامادەبکەن.
٢ـ ڕۆژی دووەمی خولەکەمان بەشداربووان راهێنانیان پێ کرا لەسەر ( دروستکردن و بەکارهێنانی گۆگڵ فۆڕم و گۆگڵ شیت ) لە لایەن بەڕێز ( م.ی. خاڵان جلیل روستم) خولەکە وترایەوە، بەشداربووان ئاشناکران و راهێنانیان پێ کرا لەسەر دروستکردنی گۆگڵ فۆڕم و بەکارهێنانی گۆگڵ شیت بۆ ئاسانکردن و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان .
لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان .
On Monday, Date (18/11/2024) During a scientific visit to (Bahar Factory), students of the Department of Marketing Management of the College of Administration and Economics, got acquainted with the working methods, management and marketing of the factory and introduced domestic products. It produces natural vinegar, vegetable extracts and vegetable oils. The trip was for third grade students and was supervised by (Asst. Lecturer. Shahla Abdulla Mohammed), Also with the cooperation and welcome of the Executive Director of the factory and his colleagues. At the end of the trip, the students benefited from various information and experienced the working of a local factory for local products.
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (١٨/١١/٢٠٢٤) لەسەردانێکی زانستیدا بۆ (کارگەی بەهار)، خوێندکارانی بەشی کارگێڕی بەبازاڕکردنی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، لە نزیکەوە ئاشنابوون بە شێوازی کارکردن و بەڕێوەبردن و بازاڕسازی کارگەکە و ناساندنی بەرهەمە خۆماڵیەکان، کە کاری بەرهەمهێنانی سرکەی سروشتی، ئاوتکی گیایی و زەیتی ڕوەکییە، گەشتەکە تایبەتبوو بە خوێندکارانی قۆناغی سێ و بەسەرپەرشتی (م.ی. شەهلا عبداللە محمد) بەڕێوەچوو، هەروەها بە هاوکاری و پێشوازی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەکە و هاوکارانی بەڕێزیان، لە کۆتایی گەشتەکادا خوێندکاران سودمەندبوون لە زانیاری جۆراوجۆر و بە شێوازێکی مەیدانی کارکردنی کارگەیەکی خۆماڵییان بۆ بەرهەمی ناوخۆیی ئەزموونکرد.