College of Administration and Economics

(Happy New Academic Year ) ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت

1 September 2024
News

(Happy New Academic Year ) ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت

In the name of God, the Most Gracious, the Most Merciful

Dear teachers, employees, students.
This year is a new academic year and another step in the learning and education process will be opened before us, a new breath, a new effort, another thought and strength, the beginning of different ups and downs for us It is a colleague for all of us.

Here, we extend our worthy and beautiful congratulations to our students, employees and teachers, we hope the new academic year (2024-2025) will be full of success and more educational achievements and learning for all of us.
Relying on God and the ability and skills of our teachers and employees, we will work to promote and develop different aspects of our college, and provide a suitable scientific environment for this year’s academic process.

We as the deanship of the college, along with our continuous thanks and congratulations, we value the duty and efforts of teachers, employees and students of our college, because everyone together constitutes and simultaneously and the main principle of progress.
We would like to take this opportunity to express our special thanks to all the exemplary and loyal employees of the college
We thank them for their patience and selflessness, which despite the burden and delay in their salaries, adhere to their normal work and faithfully manage the affairs of the college.

I wish you all the best.

Deanship of College of Administration and Economics
1/9/2024

بەناوی خودای بەخشندە و دلۆڤان

مامۆستایانی بەڕێز، فەرمانبەرانی خۆشەویست، خوێندکارانی ئازیز و هێژا…
وا ئەمساڵیش پێدەنێنە ساڵێکی نوێی خوێندن و هەنگاوێکی دیکە لە پرۆسەی فێربوون و پەرەوەردە لە بەردەمماندا دەکرێتەوە، نەفەسێکی نوێ و هەوڵێکی نوێ و هزر و هێزێکی دیکە، سەرەتای هەوراز و نشێوی جیاواز بۆمان، دەرفەتی جیاواز و فێربوون لەیەکترەوە، سەرەتایەکی تری هاوڕێیەتی و مامۆستایەتی و خوێندکاری و هاوپیشەییە بۆ هەموومان.

لێرەوە، پیرۆزبایی شایستە و جوانی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکار و فەرمانبەر و مامۆستایانمان دەکەین، هیواخوازین ساڵی نوێی خوێندنی( ٢٠٢٤-٢٠٢٥) پڕ لە سەرکەوتن و دەستکەوتی پەرەوەردەیی و فێربوونی زیاتر بێت بۆ هەموومان.
پشت بەخوای گەورە و بە توانا و لێهاتوویی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان، کار دەکەین بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی ڕەهەندە جیاوازەکانی کۆلێجەکەمان، و ڕەخساندنی ژینگەیەکی زانستی گونجاو بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەم ساڵ.

ئێمە وەک ڕاگرایەتی کۆلێج، وێرای سوپاس و دەستخۆشی بەردەواممان، بە بایەخەوە لە ئەرک و ماندووبوونی مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانی کۆلێجەکەمان دەروانین، چونکە هەمووان بەیەکەوە پێکهێنەر و هاوکات و بنەمای سەرەکی پێشکەوتنی کۆلێج و زانکۆی سلێمانی ( زانکۆی دایک)ن.
ئەم دەرفەتەش دەقۆزینەوە و سوپاسی تایبەت و شیاوی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم فەمانبەرانی نمونەیی و دڵسۆزی کۆلێج
دەکەین، لەبەرامبەر لەخۆبوردەیی و خۆنەویستییان، کە سەرەڕای بارگرانی و دواکەوتنی موچەکانیان، پابەندن بە دەوامی ئاسایی خۆیان و دڵسۆزانە کاروباری کۆلێجەکە بەڕێوە دەبەن .

دوبارە هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ هەمووان …

ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
١/٩/٢٠٢٤

Share It on

Related News 

28-Feb-2025

Scientific visit of Hazhini Mixed High School in Qaladze under Pishdar Education Directorate to College of Administration and Economics: سەردانی زانستی ئامادەیی هەژینی تێکەڵاو لە قەڵادزیێ سەر بە بەڕێوبەرایەتی پەروەردە پشدەر بۆ کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری

On Thursday (27/02/2025) students and teachers of Hazhini Mixed High School in Qaladze visited College of Administration and Economics with a scientific trip, by Assistant lecturer ( Ali Abbas Khalouf) Lecturer in the Department of Marketing Management  and by Assistant  lecturer  ( Khalan Jalil Rustam) Lecturer in the Department of Statistics and Information and (Mr. Kanaan Osman) Head of the College Library. The students were introduced to all scientific departments and the purpose of their visit was:

1- Familiarization of grade 12 students with the university environment.
2- Introduction of all scientific departments of the College of Management and Economics.
3- Closely showing the scientific resources of our college library.
4- Familiarize students with teaching methods.
5- Introduction of the Center for Consultation and Analysis of Statistical Indicators.

The visit of the teachers and students of Hazhin High School was a good and important step to introduce the students to the university environment and a good encouragement for the goal of studying the 12th grade students.  (Soran Khasraw Ahmad), General Representative, (Zamo Salah Qadir), Marketing Representative, (Hazhir Salah Salih, Ahmed Mohammed Ahmed, Las Taha Jalal, Rako Rezhin Mohammed Ali and Lanya Farhad Namiq, Paria Bestun Mohammed, Dunya Walid).

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (٢٧/٠٢/٢٠٢٥) خوێندکاران و مامۆستایانی ئامادەی هەژینی تێکەڵاو لە قەڵادزێ بە گەشتێکی زانستی سەردانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییان کرد ، لەلایەن هەر یەک لەمامۆستای یاریدەدەر ( علی عباس خلوف) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار و مامۆستای یاریدەدەر(خاڵان جلیل روستم) مامۆستا لە بەشی ئامار و زانیاری و ( بەڕێز کاک کەنعان عثمان ) لێپرسراوی کتێبخانەی کۆلێج . پێشوازییان لێکرا ، خوێندکاران ئاشنا کران بە سەرجەم بەشە زانستیەکان و ئامانجی سەردانەکەیان بریتی بوو لە:
١ـ ئاشنا بوونی خوێندکارانی پۆلی 12 بە ژینگەی زانکۆ.
٢- ناساندنی سەرجەم بەشە زانستیەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری.
٣- لە نزیکەوە پیشاندانی سەرچاوە زانستیەکانی کتێبخانەی کۆلێجمان.
٤- ئاشنا بوونی خوێندکاران بە شێوازی وانەوتنەوە و وانە خوێندن.
٥- ناساندنی سەنتەری ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرەئامارییەکان.
سەردانی مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی هەژین هەنگاوێکی باش و گرنگ بوو بە ئاشنا کردنی خوێندکاران بە ژینگەی زانکۆ و هاندانێکی باش بۆ ئامانجی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ . سوپاس پێزانینمان بۆ نوێنەرانی خوێندکارانی کۆلێجمان کە هەمیشە هاوشانی مامۆستایان هەوڵ ئەیەن بۆ بەرەو پێشبردنی کولێج ئەمڕۆش لەگەڵمان بوون ئەوانیش هەر یەک ( ‎سۆران خەسرەو احمد) نوێنەری گشتی ، (زامۆ سڵاح قادر ) نوێنەری بازاڕکردن، (هەژیر سەڵاح ساڵح، احمد محمد احمد ، لاس تەها جلال، ڕاکۆ ڕێژین محمد علی، لەنیا فەرهاد نامیق، پاریا بێستون محمد ، دونیا ولید ).

Find Out More...
25-Jan-2025

ناوەندی ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرە ئامارییەکان خولێکی دوو ڕۆژەی دەربارەی کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زانیاری کردەوە:The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis opened a Two-day course on data collection and organization

The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis

The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis of  University  of Sulaimani opened a two-day course in the College of Administration and Economics on (Collection and Organization of Information) for employees of statistics and Information Bank units in all colleges of University of Sulaimani. The activities of these two days were to do:

1- A seminar on (Introduction to the importance of statistics, statistical forces and information banks in colleges) was presented by dear. (Aram Salar Hama Salim) Head of Statistics and Monitoring Department at the Presidency of  University of Sulaimani .

2- On the second day of our course, the participants were trained on (creating and using Google Forms and Google Sheets) by dear (Asst. lec. Khalan Jalil Rostam). And participants were introduced and trained on creating Google Forms and using Google Sheets to facilitate their work.
At the end of the course, certificates of participation were awarded to all participants.

ناوەندی ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرە ئامارییەکانی زانکۆی سلێمانی خولێکی سێ ڕۆژەی لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کردەوە دەربارەی ( کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زانیاری ) بۆ فەرمانبەرانی هۆبەکانی ئامار و بانکی زانیاری لە سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی . چالاکیەکانی ئەم دوو ڕۆژە بریتی بوو لە ئەنجامدانی
١- سیمینارێک لەسەر ( سەرەتایەک لەسەر گرنگی ئامار و هێزەکانی ئامار و بانکی زانیاری لە کۆلێجەکان ) پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز ( ئارام سالار حمە سلیم ) لێپرسراوی بەشی ئامار و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی .
٢ـ ڕۆژی یەکەمی خولەکە لەسەر ( بەکارهێنانی بەرنامەی ئێکسڵ بە پراکتیک بۆ کۆکردنەوە و ڕێکخستنی داتا و زانیارییەکان ) کە لەلایەن بەڕێز ( م. چراخان حسن کریم ) خولەکە وترایەوە، ئاشناکران چۆن بتوانن بە ئاسانی داتا و زانیاریەکانیان ڕێک بخەن و جیای بکەنەوە بەپێی داواکاری داتاکانیان ئامادەبکەن.
٢ـ ڕۆژی دووەمی خولەکەمان بەشداربووان راهێنانیان پێ کرا لەسەر ( دروستکردن و بەکارهێنانی گۆگڵ فۆڕم و گۆگڵ شیت ) لە لایەن بەڕێز ( م.ی. خاڵان جلیل روستم) خولەکە وترایەوە، بەشداربووان ئاشناکران و راهێنانیان پێ کرا لەسەر دروستکردنی گۆگڵ فۆڕم و بەکارهێنانی گۆگڵ شیت بۆ ئاسانکردن و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان .
لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان .

Find Out More...
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram