According to the second half of 2024, Webometrics, Sulaimani University ranks first between all public and private universities in the Kurdistan Region and fourth in Iraq
Sulaimani University is one of the largest and most famous universities in the Iraqi Kurdistan Region. They constantly publish effective and strong research in high-level scientific and academic journals and raise the university’s position in the global rankings
بەپێی ڕاپۆرتی نیوەی دووەمی ساڵی (٢٠٢٤)ی پێگەی وێبۆمێتریکس، زانكۆی سلێمانی لە ڕانکینی (ترانس پارێنت)دا لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی چوارەم وەردەگرێت
زانکۆی سلێمانی یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین زانکۆکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. كە بەردەوام توێژینەوەی کاریگەر و بەهێز لە گۆڤارە زانستی و ئەکادییمیە ئاستبەرزەكاندا بڵاودەكەنەوە و دەبنە هۆی بەرزکردنەوەی پێگەی زانکۆ لە ڕانکینە جیهانییەکاندا
On the second day of the exams in the College of Administration and Economics / evening, the process continues and our dear students in different departments of the college continue the midterm exams with the cooperation and coordination of teachers, On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, the College Council and the teachers of the College of Administration and Economics, we wish all our students a peaceful and successful examination.
لە دووەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکاندا لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری/ ئێواران، پرۆسەکە بەردەوامی هەیە و خوێندکارانی ئازیزمان لە بەشە جیاوازەکانی کۆلێج لە تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بەردەوامن بە هاوکاری و هەماهەنگی مامۆستا بەڕێزەکانی کۆلێجمان، بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی وئابووری و ئەنجومەنی کۆلێج و مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە هیوای تاقیکردنەوەیەکی ئارام و سەرکەوتوو بۆ سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویستمان دەخوازین.
On Monday, Date (18/11/2024) During a scientific visit to (Bahar Factory), students of the Department of Marketing Management of the College of Administration and Economics, got acquainted with the working methods, management and marketing of the factory and introduced domestic products. It produces natural vinegar, vegetable extracts and vegetable oils. The trip was for third grade students and was supervised by (Asst. Lecturer. Shahla Abdulla Mohammed), Also with the cooperation and welcome of the Executive Director of the factory and his colleagues. At the end of the trip, the students benefited from various information and experienced the working of a local factory for local products.
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (١٨/١١/٢٠٢٤) لەسەردانێکی زانستیدا بۆ (کارگەی بەهار)، خوێندکارانی بەشی کارگێڕی بەبازاڕکردنی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، لە نزیکەوە ئاشنابوون بە شێوازی کارکردن و بەڕێوەبردن و بازاڕسازی کارگەکە و ناساندنی بەرهەمە خۆماڵیەکان، کە کاری بەرهەمهێنانی سرکەی سروشتی، ئاوتکی گیایی و زەیتی ڕوەکییە، گەشتەکە تایبەتبوو بە خوێندکارانی قۆناغی سێ و بەسەرپەرشتی (م.ی. شەهلا عبداللە محمد) بەڕێوەچوو، هەروەها بە هاوکاری و پێشوازی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەکە و هاوکارانی بەڕێزیان، لە کۆتایی گەشتەکادا خوێندکاران سودمەندبوون لە زانیاری جۆراوجۆر و بە شێوازێکی مەیدانی کارکردنی کارگەیەکی خۆماڵییان بۆ بەرهەمی ناوخۆیی ئەزموونکرد.