College of Administration and Economics

A Ceremony of Honor and Farewell Was Held: مەراسیمی ڕێزلێنانی و ماڵئاوایی شایستە ئەنجامدرا

2 July 2024
News

A Ceremony of Honor and Farewell Was Held: مەراسیمی ڕێزلێنانی و ماڵئاوایی شایستە ئەنجامدرا

The dean, College and staff of the College of Administration and Economics have always treated each other as family and have seen the college as their second home and have always been present in each other’s happiness and sorrow

Today (2\7\2024) in the College of Administration and Economics, a number of employees and teachers, in a different and worthy ceremony reaffirmed the relationship of friendship, happiness and support for each other Two members of our college were appointed, namely lecture. Ismail Aziz Asad and Mr. Suwara Mohammed Sharif, who have served the College of Administration and Economics for many years in different fields

In the ceremony, Mr. Dean of the College, along with congratulations and wishes of good health, pointed to the service, loyalty and gift of both in the college and University of Sulaimani, and presented flowers on behalf of all members of the college

It is worth mentioning that love, appreciation and gratitude are always mixed with any sphere of life, strengthening relationships, strengthening and success, which should be reflected at the management level and then extend to all departments and constituent aspects, such as the deanship Administration and economics, the results are obvious and have been reflected in the progress of the college

ڕاگر و مامۆستا و فەرمانبەرانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری هەمیشە وەک خانەوادە و خێزان مامەڵەیان لەگەڵ یەکتر کردووە و کۆلێجیان وەک ماڵی دووەمی خۆیان بینیووە و بەردەوام لە خۆشی و ناخۆشی یەکتردا بەشدار و ئامادەبوون

ئەمڕۆ بەرواری (2\7\2024) لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری ژمارەیەک لە فەرمانبەران و مامۆستایان، بە ماراسیمێکی جیاواز و شایستە پەیوەندی هاوڕێیەتی و هاو شادیی و پشتگیری یەکتریان دوپاتکردەوە، بە نیوەڕۆ خوانێک و دانیشتن و گفتوگۆی هاوڕێیانە پیرۆزبایی و هاوکات ماڵیاوایی بەرەو خانەنیشینی لە دوو ئەندامی کۆلێجمان کرا، ئەوانیش هەریەک لە بەڕێزان (پ.ی.م ئیسماعیل عزیز ئەسەد) و (سوارە محمد شریف)، کە ساڵانێکی زۆر لە بواری جیاواز خزمەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووریان کردووە

لە مەراسیمەکەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێج، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای تەندروستی، ئاماژەی بە خزمەت و وەفاو جێدەستی دیاری هەردوو بەڕێز کرد لە کۆلێج و زانکۆی سلێمانی، و چەپکە گوڵی سوپاس و پێزانینی بەناوی سەرجەم ئەندامانی کۆلێجەوە پێشکەش بە بەڕێزان کرد
جێگای ئاماژە بۆکردنە، هەمیشە خۆشەویستی و پێزانین و سوپاسکردن ، تێکەڵ بە هەر کایەیەکی ژیان ببێت، توندو تۆڵی پەیوەندییەکان و بەهێزبوون و سەرکەوتنی بەدوادا دێت، کە ئەمەش پێویستە لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتیدا ڕەنگ بداتەوە و پاشان شۆڕبێتەوە بۆ سەرجەم بەش و لایەنە پێکهێنەرەکانی، بە نمونەی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، ئەنجامەکەشی وەک ئاشکرایە و لە بەرەوپێشجونەکانی کۆلێجمادا دەرکەوتووە

Share It on

Related News 

25-Jan-2025

ناوەندی ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرە ئامارییەکان خولێکی دوو ڕۆژەی دەربارەی کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زانیاری کردەوە:The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis opened a Two-day course on data collection and organization

The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis

The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis of  University  of Sulaimani opened a two-day course in the College of Administration and Economics on (Collection and Organization of Information) for employees of statistics and Information Bank units in all colleges of University of Sulaimani. The activities of these two days were to do:

1- A seminar on (Introduction to the importance of statistics, statistical forces and information banks in colleges) was presented by dear. (Aram Salar Hama Salim) Head of Statistics and Monitoring Department at the Presidency of  University of Sulaimani .

2- On the second day of our course, the participants were trained on (creating and using Google Forms and Google Sheets) by dear (Asst. lec. Khalan Jalil Rostam). And participants were introduced and trained on creating Google Forms and using Google Sheets to facilitate their work.
At the end of the course, certificates of participation were awarded to all participants.

ناوەندی ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرە ئامارییەکانی زانکۆی سلێمانی خولێکی سێ ڕۆژەی لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کردەوە دەربارەی ( کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زانیاری ) بۆ فەرمانبەرانی هۆبەکانی ئامار و بانکی زانیاری لە سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی . چالاکیەکانی ئەم دوو ڕۆژە بریتی بوو لە ئەنجامدانی
١- سیمینارێک لەسەر ( سەرەتایەک لەسەر گرنگی ئامار و هێزەکانی ئامار و بانکی زانیاری لە کۆلێجەکان ) پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز ( ئارام سالار حمە سلیم ) لێپرسراوی بەشی ئامار و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی .
٢ـ ڕۆژی یەکەمی خولەکە لەسەر ( بەکارهێنانی بەرنامەی ئێکسڵ بە پراکتیک بۆ کۆکردنەوە و ڕێکخستنی داتا و زانیارییەکان ) کە لەلایەن بەڕێز ( م. چراخان حسن کریم ) خولەکە وترایەوە، ئاشناکران چۆن بتوانن بە ئاسانی داتا و زانیاریەکانیان ڕێک بخەن و جیای بکەنەوە بەپێی داواکاری داتاکانیان ئامادەبکەن.
٢ـ ڕۆژی دووەمی خولەکەمان بەشداربووان راهێنانیان پێ کرا لەسەر ( دروستکردن و بەکارهێنانی گۆگڵ فۆڕم و گۆگڵ شیت ) لە لایەن بەڕێز ( م.ی. خاڵان جلیل روستم) خولەکە وترایەوە، بەشداربووان ئاشناکران و راهێنانیان پێ کرا لەسەر دروستکردنی گۆگڵ فۆڕم و بەکارهێنانی گۆگڵ شیت بۆ ئاسانکردن و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان .
لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان .

Find Out More...
11-Dec-2024

Initiation and continuation of tests: دەستپێکردن و بەردەوامی تاقیکردنەوەکان

On the second day of the exams in the College of Administration and Economics / evening, the process continues and our dear students in different departments of the college continue the midterm exams with the cooperation and coordination of teachers, On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, the College Council and the teachers of the College of Administration and Economics, we wish all our students a peaceful and successful examination.

لە دووەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکاندا لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری/ ئێواران، پرۆسەکە بەردەوامی هەیە و خوێندکارانی ئازیزمان لە بەشە جیاوازەکانی کۆلێج لە تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بەردەوامن بە هاوکاری و هەماهەنگی مامۆستا بەڕێزەکانی کۆلێجمان، بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی وئابووری و ئەنجومەنی کۆلێج و مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە هیوای تاقیکردنەوەیەکی ئارام و سەرکەوتوو بۆ سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویستمان دەخوازین.

Find Out More...
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram