Today Tuesday (25-6-2024) after three days of continuing the training course (numerical, numerical and knowledge production in university institutions) in a scientific and exemplary manner, as well as receiving several useful and various lessons by several teachers and trainers The ability of the College of Administration and Economics, by conducting a general assessment of the level of students regarding the subjects accepted in the course, then ended the course with a worthy ceremony
The ceremony began with thanks to University of Sulaimani and College of Administration and Economics, as well as awards were presented by the representative of (Al-Imam Al-Kazem Faculty of Islamic Sciences of the University) to ( Asst. Prof. Dr. Suzan Sabir Haider) Dean of the College , Dr. Mohammed Mahmood Faqe Hessien, Dr. Wirya Najm Rashid, Dr. Jamal Ahmed Hama Kareem, Dr. Daroon Faraidoon Abdulla) who participated in teaching the course, several other teachers who were tired during the training course
Then, the Deanship of the College of Administration and Economics awarded certificates of participation to all the participants of the training course
On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, we warmly congratulate all the participants of the course and wish them eternal success, as well as congratulations and thanks to the teachers of our college who worked hard to conduct this scientific activity
Deanship of College of Administration and Economics
25-6-2024
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (٢٥-٦-٢٠٢٤) دوای سێ ڕۆژ لە بەردەوام بوونی خولی ڕاهێنانی (الرقمنة و الريادة و إنتاج المعرفة في المؤسسات الجامعية) بە شێوازێکی زانستی و نمونەیی، هەروەها وەرگرتنی چەندین وانەی بە سوود و جۆراوجۆر لەلایەن چەند مامۆستا و ڕاهێنەرێکی بە توانایی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ ئاستی فێرخوازان سەبارەت بە بابەتە وەرگیراوەکانی خول، پاشان بە مەراسیمێکی شایستە کۆتایی بە دەورەکە هێنرا
سەرەتای مەراسیمەکەش بە سوپاسکردنی زانکۆی سلێمانی و کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری دەستی پێکرد ، هەروەک خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن نوێنەرایەتی (كلية ألإمام الكاظم العلوم الإسلامية للجامعة) بەخشرایە بەڕێز (د.سۆزان صابر حیدر) ڕاگری کۆلێج و هەریەک لە بەڕێزان( د.کاوە محمد فرج قرداغی، د.محمد محمود فقی، د.وریا نجم رشید، د.جمال احمد حمە کریم ، د.دەروون فەرەیدون عبدللە ) کە بەشداربوون لە وتنەوەی وانە لە خولەکەدا، چەند مامۆستایەکی دیکە کە ماندووبوون لە ماوەی بەڕێوەچوونی خولی ڕاهێنانەکە
دواتر لە لایەن ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووانی خولی ڕاهێنەکەو، بەم جۆرەو لەپاش سێ ڕۆژ لە خولێکی نمونەیی بە شێوازێکی شایستە و دەستکەوتی زانستیەوە کۆتایی پێهێنرا
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووییەوە، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم بەشداربووانی خولەکە دەکەین و هیوایی سەرکەوتنی هەمیشەییان بۆ دەخوازین، هەروەک دەستخۆشی و سوپاس بۆ مامۆستایانی قەدرگرانی کۆلێجمان کە ماندووبوون بە بەڕێوەچوونی ئەم چالاکییە زانستیە لە ئاستێکی بەرز و نمونەییدا
ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووی
٢٥-٦-٢٠٢٤
In view of the importance of learning other languages for university students, especially Arabic as one of the main languages of study in the College of آAdministration and Economics, and in order to help our dear students and provide learning opportunities outside their subjects, The Deanship of the College opens a free Arabic language strengthening course for all students.
The course will last for two months and will be taught by (Dr. Talar Salar Ahmed) Arabic Language Expert and Lecturer in the College of Administration and Economics – Department of Marketing Management. On Wednesdays in the (Conference) hall of the College of Administrati9n and Economics for (2) hours after the daily work of students, so any student who wishes to participate, Please visit Mr. (Zamwa Salah Qader), General Representative of Students, Marketing Department, Stage (3), as soon as possible to register.
best regards.
لە ڕوانگەی گرنگی فێربوونی زمانی دیکەوە بۆ خوێندکارانی زانکۆ، بەتایبەت زمانی عەرەبی وەک یەکێک لە زمانە سەرەکیەکانی خوێندن لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، و بە ئامانجی هاوکاریکردنی خوێندکارانی ئازیزمان و ڕەخساندنی دەرفاتی فێربوون لە دەرەوەی وانەکانی خۆیان،ڕاگرایەتی کۆلێج خولێکی بەهێزکردنی زمانی عەرەبی بۆ سەرجەم خوێندکاران بێ بەرامبەر دەکاتەوە
خولەکە ماوەی دوو مانگ دەخایەتنێت و لەلایەن بەڕێز (د.تەلار سالار ٲحمد) پسپۆڕی زمانی عەرەبی ومامۆستا لە کۆلێژی کارگێڕی وئابووری- بەشی کارگێڕی بەبازارکردن دەوترێتەوە، کە ڕۆژانی چوارشەممە لەهۆڵی ( کۆنفرانس) لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری بەڕێوەدەچێت بۆ (٢) کاژێر لەپاش دەوامی رۆژانەی خوێندکاران، بۆیە هەر خوێندکارێک ئارەزووی بەشداریکردن دەکات، پێویستە بەزوترین کات سەردانی بەڕێز ( زامۆ صلاح قادر ) نوێنەری گشتی خوێندکاران، بەشی بەبازاڕکردن، قۆناغی سێ بکات بەمەبەستی ناونووسین
لەگەڵ ڕێزدا
For the first time a delegation of the University of Sulaimani led by (Prof. Sozan Saber Haider) Dean of College of Administration and Economics and membership of (Lecturer. Ali Abas Khaluf) and (Lecturer. Khalan Jalil Rostam) and (25) students from all different colleges of the University of Sulaimani , were hosted by (The Holy Abbasid Shrine), in order to participate in the graduation ceremony of the Iraqi University Students Course (A payment on the guidance of the moon), which was held on April 10 and 11, 2025 in Karbala province.
About (5,000) students from (64) universities in different provinces of Iraq participated in the ceremony. The delegation of the University of Sulaimani expressed their sincere gratitude to the Holy Abbasid Shrine for this invitation that welcomed them in a special and widespread manner.
For the fifth year, (The Holy Abbasid Shrine)University is holding this graduation ceremony for students from all Iraqi universities, in order to congratulate and bring the scientific closer and build bridges between universities and students in different universities in all Iraqi provinces.
(The Holy Abbasid Shrine) organizes several scientific events and relations between different religions in Iraq every year, always emphasizing equality and respect between them.
بۆیەكەمجار وەفدێكی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی (پ. د.سۆزان صابر حەیدەر) ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری و ئەندامێتی (م. عەلی عەباس خەلوف) و (م. خاڵان جەلیل ڕۆستەم) و (٢٥) خوێندكار لەسەرجەم كۆلێژە جیاوازەكانی زانكۆی سلێمانی، لەلایەن (العتبة العباسیة المقدسة)ەوە میوانداری كران، بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئاهەنگی ناوەندی دەرچوونی خوێندكارانی زانكۆكانی عێراق خولی (دفعە علی هدی القمر)، كە لە ڕۆژانی (١٠)و (١١)ی نیسانی ٢٠٢٥، لە پارێزگای كەربەلا بەڕێوەچوو .
لە مەڕاسیمەكەدا نزیكەی (٥) هەزار خوێندكار لە (٦٤) زانكۆ لە پارێزگا جیاوازەكانی عیراق بەشدارییان كرد، وەفدی زانكۆی سلێمانی سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەیان ئاڕاستەی مەزارگەی عەباسیی پیرۆز كرد بۆ ئەم بانگهێشتە كە بە شێوەیەكی تایبەت و بەرفراوان پێشوازییان لێكردن.
جێی باسە، (العتبة العباسیة المقدسة) بۆ پێنجەم ساڵە، ئەم ئاهەنگی دەرچوونە ئەنجامدەدات بۆ خوێندكارانی سەرجەم زانكۆكانی عێراق، بەمەبەستی پیرۆزبایی و نزیكبوونەوەی لایەنی زانستی و بونیادنانی پردی پەیوەندی نێوان زانكۆكان و خوێندكاران لە زانكۆ جیاوازەكانی هەموو پارێزگاكانی عێراق.
(العتبة العباسیة المقدسة) ساڵانە چەندین هەنگاوی زانستی و پەیوەندی نێوان مەزهەبە جیاوازەكانی عێراق ڕێكدەخات، هەمیشە جەخت لەسەر یەكسانی و یەک ڕێزی نێوانیان دەكاتەوە.