In a scientific effort and in order to cooperate and coordinate, at the request of Imam Al-Kazem University, College of Administration and Economics of University of Sulaimani , opens a training course in both fields (teaching and management) for teachers and employees (Imam Al-Kadhim University College of Islamic Sciences).
In order to benefit from the scientific level and experience of University of Sulaimani, which has a high ranking in the ranking of Iraqi universities, by several experienced teachers and employees of the College of Administration and Economics, with the approval of the Presidency of University of Sulaimani (12/6/2024) as a starting point for joint work, coordination and scientific work between the two universities
کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری زانکۆی سلێمانی خولێکی ڕاهێنان بۆ (كلية الإمام الكاظم للعلوم الاسلامية للجامعة) دەکاتەوە
لە هەوڵێکی زانستیدا و بەمەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی، لەسەر داوای زانکۆی (الإمام الكاظم) کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی سلێمانی، خولێکی ڕاهێنان لەهەردوو بواری (وانەبێژی و کارگێڕی) دا بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی (كلية الإمام الكاظم للعلوم الاسلامية للجامعة) دەکاتەوە.
بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئاستی زانستی و ئەزموونی زانکۆی سلێمانی، کە لە ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراقدا خاوەنی ڕانکینێکی بەرزە، لەلایەن چەند مامۆستا و فەرمانبەرێکی بە ئەزموونی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووریەوە، بە ڕەزامەندی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی خولێکی چەند ڕۆژی لەبەرواری (٩/٦/٢٠٢٤) بۆ (١٢/٦/٢٠٢٤) دەکرێتەوە، ئەمەش وەک سەرەتایەک بۆ کاری هاوبەش و هەماهەنگی و زانستی لە نێوان هەردوو زانکۆدا
On Thursday (27/02/2025) students and teachers of Hazhini Mixed High School in Qaladze visited College of Administration and Economics with a scientific trip, by Assistant lecturer ( Ali Abbas Khalouf) Lecturer in the Department of Marketing Management and by Assistant lecturer ( Khalan Jalil Rustam) Lecturer in the Department of Statistics and Information and (Mr. Kanaan Osman) Head of the College Library. The students were introduced to all scientific departments and the purpose of their visit was:
1- Familiarization of grade 12 students with the university environment.
2- Introduction of all scientific departments of the College of Management and Economics.
3- Closely showing the scientific resources of our college library.
4- Familiarize students with teaching methods.
5- Introduction of the Center for Consultation and Analysis of Statistical Indicators.
The visit of the teachers and students of Hazhin High School was a good and important step to introduce the students to the university environment and a good encouragement for the goal of studying the 12th grade students. (Soran Khasraw Ahmad), General Representative, (Zamo Salah Qadir), Marketing Representative, (Hazhir Salah Salih, Ahmed Mohammed Ahmed, Las Taha Jalal, Rako Rezhin Mohammed Ali and Lanya Farhad Namiq, Paria Bestun Mohammed, Dunya Walid).
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (٢٧/٠٢/٢٠٢٥) خوێندکاران و مامۆستایانی ئامادەی هەژینی تێکەڵاو لە قەڵادزێ بە گەشتێکی زانستی سەردانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییان کرد ، لەلایەن هەر یەک لەمامۆستای یاریدەدەر ( علی عباس خلوف) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار و مامۆستای یاریدەدەر(خاڵان جلیل روستم) مامۆستا لە بەشی ئامار و زانیاری و ( بەڕێز کاک کەنعان عثمان ) لێپرسراوی کتێبخانەی کۆلێج . پێشوازییان لێکرا ، خوێندکاران ئاشنا کران بە سەرجەم بەشە زانستیەکان و ئامانجی سەردانەکەیان بریتی بوو لە:
١ـ ئاشنا بوونی خوێندکارانی پۆلی 12 بە ژینگەی زانکۆ.
٢- ناساندنی سەرجەم بەشە زانستیەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری.
٣- لە نزیکەوە پیشاندانی سەرچاوە زانستیەکانی کتێبخانەی کۆلێجمان.
٤- ئاشنا بوونی خوێندکاران بە شێوازی وانەوتنەوە و وانە خوێندن.
٥- ناساندنی سەنتەری ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرەئامارییەکان.
سەردانی مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی هەژین هەنگاوێکی باش و گرنگ بوو بە ئاشنا کردنی خوێندکاران بە ژینگەی زانکۆ و هاندانێکی باش بۆ ئامانجی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ . سوپاس پێزانینمان بۆ نوێنەرانی خوێندکارانی کۆلێجمان کە هەمیشە هاوشانی مامۆستایان هەوڵ ئەیەن بۆ بەرەو پێشبردنی کولێج ئەمڕۆش لەگەڵمان بوون ئەوانیش هەر یەک ( سۆران خەسرەو احمد) نوێنەری گشتی ، (زامۆ سڵاح قادر ) نوێنەری بازاڕکردن، (هەژیر سەڵاح ساڵح، احمد محمد احمد ، لاس تەها جلال، ڕاکۆ ڕێژین محمد علی، لەنیا فەرهاد نامیق، پاریا بێستون محمد ، دونیا ولید ).
The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis
The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis of University of Sulaimani opened a two-day course in the College of Administration and Economics on (Collection and Organization of Information) for employees of statistics and Information Bank units in all colleges of University of Sulaimani. The activities of these two days were to do:
1- A seminar on (Introduction to the importance of statistics, statistical forces and information banks in colleges) was presented by dear. (Aram Salar Hama Salim) Head of Statistics and Monitoring Department at the Presidency of University of Sulaimani .
2- On the second day of our course, the participants were trained on (creating and using Google Forms and Google Sheets) by dear (Asst. lec. Khalan Jalil Rostam). And participants were introduced and trained on creating Google Forms and using Google Sheets to facilitate their work.
At the end of the course, certificates of participation were awarded to all participants.
ناوەندی ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرە ئامارییەکانی زانکۆی سلێمانی خولێکی سێ ڕۆژەی لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کردەوە دەربارەی ( کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زانیاری ) بۆ فەرمانبەرانی هۆبەکانی ئامار و بانکی زانیاری لە سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی . چالاکیەکانی ئەم دوو ڕۆژە بریتی بوو لە ئەنجامدانی
١- سیمینارێک لەسەر ( سەرەتایەک لەسەر گرنگی ئامار و هێزەکانی ئامار و بانکی زانیاری لە کۆلێجەکان ) پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز ( ئارام سالار حمە سلیم ) لێپرسراوی بەشی ئامار و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی .
٢ـ ڕۆژی یەکەمی خولەکە لەسەر ( بەکارهێنانی بەرنامەی ئێکسڵ بە پراکتیک بۆ کۆکردنەوە و ڕێکخستنی داتا و زانیارییەکان ) کە لەلایەن بەڕێز ( م. چراخان حسن کریم ) خولەکە وترایەوە، ئاشناکران چۆن بتوانن بە ئاسانی داتا و زانیاریەکانیان ڕێک بخەن و جیای بکەنەوە بەپێی داواکاری داتاکانیان ئامادەبکەن.
٢ـ ڕۆژی دووەمی خولەکەمان بەشداربووان راهێنانیان پێ کرا لەسەر ( دروستکردن و بەکارهێنانی گۆگڵ فۆڕم و گۆگڵ شیت ) لە لایەن بەڕێز ( م.ی. خاڵان جلیل روستم) خولەکە وترایەوە، بەشداربووان ئاشناکران و راهێنانیان پێ کرا لەسەر دروستکردنی گۆگڵ فۆڕم و بەکارهێنانی گۆگڵ شیت بۆ ئاسانکردن و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان .
لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان .