In a scientific effort and in order to cooperate and coordinate, at the request of Imam Al-Kazem University, College of Administration and Economics of Sulaimani University, opens a training course in both fields (teaching and management) for teachers and employees (Imam Al-Kadhim University College of Islamic Sciences).
In order to benefit from the scientific level and experience of Sulaimani University, which has a high ranking in the ranking of Iraqi universities, by several experienced teachers and employees of the College of Administration and Economics, with the approval of the Presidency of Sulaimani University 12/6/2024) as a starting point for joint work, coordination and scientific work between the two universities
کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری زانکۆی سلێمانی خولێکی ڕاهێنان بۆ (كلية الإمام الكاظم للعلوم الاسلامية للجامعة) دەکاتەوە
لە هەوڵێکی زانستیدا و بەمەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی، لەسەر داوای زانکۆی (الإمام الكاظم) کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی سلێمانی، خولێکی ڕاهێنان لەهەردوو بواری (وانەبێژی و کارگێڕی) دا بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی (كلية الإمام الكاظم للعلوم الاسلامية للجامعة) دەکاتەوە.
بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئاستی زانستی و ئەزموونی زانکۆی سلێمانی، کە لە ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراقدا خاوەنی ڕانکینێکی بەرزە، لەلایەن چەند مامۆستا و فەرمانبەرێکی بە ئەزموونی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووریەوە، بە ڕەزامەندی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی خولێکی چەند ڕۆژی لەبەرواری (٩/٦/٢٠٢٤) بۆ (١٢/٦/٢٠٢٤) دەکرێتەوە، ئەمەش وەک سەرەتایەک بۆ کاری هاوبەش و هەماهەنگی و زانستی لە نێوان هەردوو زانکۆدا
On the second day of the exams in the College of Administration and Economics / evening, the process continues and our dear students in different departments of the college continue the midterm exams with the cooperation and coordination of teachers, On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, the College Council and the teachers of the College of Administration and Economics, we wish all our students a peaceful and successful examination.
لە دووەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکاندا لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری/ ئێواران، پرۆسەکە بەردەوامی هەیە و خوێندکارانی ئازیزمان لە بەشە جیاوازەکانی کۆلێج لە تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بەردەوامن بە هاوکاری و هەماهەنگی مامۆستا بەڕێزەکانی کۆلێجمان، بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی وئابووری و ئەنجومەنی کۆلێج و مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە هیوای تاقیکردنەوەیەکی ئارام و سەرکەوتوو بۆ سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویستمان دەخوازین.
On Monday, Date (18/11/2024) During a scientific visit to (Bahar Factory), students of the Department of Marketing Management of the College of Administration and Economics, got acquainted with the working methods, management and marketing of the factory and introduced domestic products. It produces natural vinegar, vegetable extracts and vegetable oils. The trip was for third grade students and was supervised by (Asst. Lecturer. Shahla Abdulla Mohammed), Also with the cooperation and welcome of the Executive Director of the factory and his colleagues. At the end of the trip, the students benefited from various information and experienced the working of a local factory for local products.
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (١٨/١١/٢٠٢٤) لەسەردانێکی زانستیدا بۆ (کارگەی بەهار)، خوێندکارانی بەشی کارگێڕی بەبازاڕکردنی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، لە نزیکەوە ئاشنابوون بە شێوازی کارکردن و بەڕێوەبردن و بازاڕسازی کارگەکە و ناساندنی بەرهەمە خۆماڵیەکان، کە کاری بەرهەمهێنانی سرکەی سروشتی، ئاوتکی گیایی و زەیتی ڕوەکییە، گەشتەکە تایبەتبوو بە خوێندکارانی قۆناغی سێ و بەسەرپەرشتی (م.ی. شەهلا عبداللە محمد) بەڕێوەچوو، هەروەها بە هاوکاری و پێشوازی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەکە و هاوکارانی بەڕێزیان، لە کۆتایی گەشتەکادا خوێندکاران سودمەندبوون لە زانیاری جۆراوجۆر و بە شێوازێکی مەیدانی کارکردنی کارگەیەکی خۆماڵییان بۆ بەرهەمی ناوخۆیی ئەزموونکرد.