College of Administration and Economics

(Dean of College of Administration and Economics donates (92) books to Sulaimani University campaign) ڕاگری کۆلێجی کارگێری و ئابووری (٩٢) کتێب دەبەخشێتە کەمپەینەکەی زانکۆی سلێمانی

8 April 2024
News

(Dean of College of Administration and Economics donates (92) books to Sulaimani University campaign) ڕاگری کۆلێجی کارگێری و ئابووری (٩٢) کتێب دەبەخشێتە کەمپەینەکەی زانکۆی سلێمانی

Today on (7/4/2024), the Dean of our College, Assistant Professor  (Dr. Suzan Sabir Haider), donated (92) books in various fields and sciences to the campaign (Donate a book and rebuild a reader’s library). The community has undertaken the campaign with the help of a group of volunteer students from different colleges of Sulaimani University. (Dr. Suzan Sabir Haider) thanked the staff and students of the College of Administration and Economics who participated in the campaign His ability to participate and rebuild a new library of books he has used
Finally, the Coordination Center and the Board of Volunteer Students thanked the Dean for his participation

Deanship of College of Administration and Economics

8/4/2024

ئەمڕۆ بەرواری (٧/٤/٢٠٢٤)، ڕاگری کۆلێجمان بەڕێز پ.ی.د.سۆزان صابر حیدر ،(٩٢)کتێبی لە چەندین بوار و زانستی جیاوازدا بەخشی بە کەمپەینی( کتێبێک ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێک ئاوەدانبکرەوە)، کە سەنتەری هەماهەنگی زانکۆ و کۆمەڵگە بەهاوکاری گروپێک لە خوێندکارانی خۆبەخش لە کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانی پێی هەستاون، هاوکات بەڕێز د.سۆزان صابر حیدر وێڕای دەست خۆشی و ماندونەبوون لەو ستافە کە خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووریش بەشداربوون تێیدا، بە گرنگی زۆرەوە باسی لە کەمپەینەکە کرد و داوای کرد هەرکەس بە پێی توانای خۆی بتوانێت بەشداربێت و کتێبخانەیەکی نوێ ئاوەدابکاتەوە لەو کتێبانەی کە خۆی سودی لێوەرگرتووە
لە کۆتایدا سەنتەری هەماهەنگی و دەستەی گروپی خوێندکارانی خۆبەخش،زۆر سوپاسی هەڵوێستی بەڕێز ڕاگریان کرد و بەشداریکردنیان بەرز نرخاند

 

ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری

٨/٤/٢٠٢٤

Share It on

Related News 

01-Sep-2024

(Happy New Year of Education) پیرۆزبێت ساڵی نوێی خوێندن

In the name of God, the Most Gracious, the Most Merciful

Dear teachers, employees, students.
This year is a new academic year and another step in the learning and education process will be opened before us, a new breath, a new effort, another thought and strength, the beginning of different ups and downs for us It is a colleague for all of us.

Here, we extend our worthy and beautiful congratulations to our students, employees and teachers, we hope the new academic year (2024-2025) will be full of success and more educational achievements and learning for all of us.
Relying on God and the ability and skills of our teachers and employees, we will work to promote and develop different aspects of our college, and provide a suitable scientific environment for this year’s academic process.

We as the deanship of the college, along with our continuous thanks and congratulations, we value the duty and efforts of teachers, employees and students of our college, because everyone together constitutes and simultaneously and the main principle of progress.
We would like to take this opportunity to express our special thanks to all the exemplary and loyal employees of the college
We thank them for their patience and selflessness, which despite the burden and delay in their salaries, adhere to their normal work and faithfully manage the affairs of the college.

I wish you all the best.

Deanship of College of Administration and Economics
1/9/2024

بەناوی خودای بەخشندە و دلۆڤان

مامۆستایانی بەڕێز، فەرمانبەرانی خۆشەویست، خوێندکارانی ئازیز و هێژا…
وا ئەمساڵیش پێدەنێنە ساڵێکی نوێی خوێندن و هەنگاوێکی دیکە لە پرۆسەی فێربوون و پەرەوەردە لە بەردەمماندا دەکرێتەوە، نەفەسێکی نوێ و هەوڵێکی نوێ و هزر و هێزێکی دیکە، سەرەتای هەوراز و نشێوی جیاواز بۆمان، دەرفەتی جیاواز و فێربوون لەیەکترەوە، سەرەتایەکی تری هاوڕێیەتی و مامۆستایەتی و خوێندکاری و هاوپیشەییە بۆ هەموومان.

لێرەوە، پیرۆزبایی شایستە و جوانی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکار و فەرمانبەر و مامۆستایانمان دەکەین، هیواخوازین ساڵی نوێی خوێندنی( ٢٠٢٤-٢٠٢٥) پڕ لە سەرکەوتن و دەستکەوتی پەرەوەردەیی و فێربوونی زیاتر بێت بۆ هەموومان.
پشت بەخوای گەورە و بە توانا و لێهاتوویی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان، کار دەکەین بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی ڕەهەندە جیاوازەکانی کۆلێجەکەمان، و ڕەخساندنی ژینگەیەکی زانستی گونجاو بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەم ساڵ.

ئێمە وەک ڕاگرایەتی کۆلێج، وێرای سوپاس و دەستخۆشی بەردەواممان، بە بایەخەوە لە ئەرک و ماندووبوونی مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانی کۆلێجەکەمان دەروانین، چونکە هەمووان بەیەکەوە پێکهێنەر و هاوکات و بنەمای سەرەکی پێشکەوتنی کۆلێج و زانکۆی سلێمانی ( زانکۆی دایک)ن.
ئەم دەرفەتەش دەقۆزینەوە و سوپاسی تایبەت و شیاوی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم فەمانبەرانی نمونەیی و دڵسۆزی کۆلێج
دەکەین، لەبەرامبەر لەخۆبوردەیی و خۆنەویستییان، کە سەرەڕای بارگرانی و دواکەوتنی موچەکانیان، پابەندن بە دەوامی ئاسایی خۆیان و دڵسۆزانە کاروباری کۆلێجەکە بەڕێوە دەبەن .

دوبارە هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ هەمووان …

ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
١/٩/٢٠٢٤

Find Out More...
20-Aug-2024

(The first center for consulting and analysis of statistical measures in the College of Administration and Economics was opened) یەكەمین ناوەندی ڕاوێژكاری‌ و شیكاری پێوەرە ئامارییەكان لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری كرایەوە

The first center for consulting and analysis of statistical measures in the College of Administration and Economics was opened

With the aim of consulting, analyzing and relying on statistical programs for scientific research, workshops and seminars, for researchers, teachers, employees and bachelor’s and higher education students (high diploma, master’s and doctoral) inside and outside the university. On Monday (August 19, 2024) in the presence of (Prof. Dr. Kosar Mohammed Ali) president of Sulaimani University, (Assist. Prof. Dr. Suzan Sabir Haydar ) Dean of the College of Administration and Economics and a number of teachers and researchers Statistics on the level of universities in the Kurdistan Region, the College of Administration and Economics of Sulaimani University.

The ceremony began with a welcoming speech by the Dean of the College and thanked the Presidency of Sulaimani University and all those who helped in opening such an important center for statistics and necessary for all scientific research.

Then (Dr. Samira Muhamad Salih) Head of the Department of Statistics and Informatics introduced the center in a seminar and explained the opening of the center in terms of legal, financial and administrative to the participants. He added that in terms of statistics, they felt mistakes and shortcomings in the practice of scientific research inside and outside the university, the opening of the center is necessary and important to fill the gap in the practice of scientific research.

Of course, the opening of the Center for Consultation and Analysis of Statistical Criteria in the College of Administration and Economics as the only center in the Kurdistan Region and with experienced staff and highly qualified, is very important to serve the university and society.

Deanship of College of Administration and Economics
19/8/2024

بە ئامانجی ڕاوێژ و شیكاریی و پشت بەستن بە پڕۆگرامە ئاماریەکان بۆ توێژینەوەی زانستی و وۆرکشۆپ و سیمینارەکان، بۆ توێژەران‌ و مامۆستایان‌ و فەرمانبەران‌ و خوێندكارانی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەرو دكتۆرا) لەناوەوەو دەرەوەی زانكۆ، ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری (١٩ی ئابی ٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی (پ.د.كۆسار محەمەد عەلی) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی‌و (پ.ی.د.سۆزان صابر) ڕاگری كۆلێجی كارگێڕی‌ و ئابووری‌ و ژمارەیەك لە مامۆستایان‌ و توێژەران، یەكەمین ناوەندی ڕاوێژكاری‌و شیكاری پێوەرە ئامارییەكان لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، لە كۆلێجی كارگێڕی‌و ئابووری زانكۆی سلێمانی كرایەوە.

سەرەتای مەراسیمەکەش بە وتەی بەخێرهاتنی بەڕێز ڕاگری کۆلێج دەستی پێکرد و تێیدا سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە هاوکاربوون لە کردنەوەی وەها سەنتەرێکی گرنگ بۆ بواری ئامار و پێویست بۆ سەرجەم توێژینەوە زانستیەکان.

پاشان (د.سەمیرە محەمەد صاڵح) سەرۆكی بەشی ئامار و زانیاری لە سیمینارێكدا ناوەندەكەی ناساند‌ و كردنەوەی سەنتەرەكەی لە ڕووی یاسایی‌ و دارایی‌و كارگێڕییەوە بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە. ئاماژەی بەوەدا لەڕووی ئاماریەوە هەستیان بە هەڵە و كەموكوڕی لە لایەنی پراكتیكی توێژینەوەی زانستی لەناوەوە و دەرەوەی زانكۆ، كردنەوەی ناوەندەكەی بەپێویست‌ و گرنگ زانی، بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەلایەنی پراكتیكی توێژینەوەی زانستیدا هەیە.

بێگومان کردنەوەی ناوەندی ڕاوێژكاری‌ و شیكاری پێوەرە ئامارییەكان لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری وەک تاکە سەنتەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بە ستافێکی شارەزاو بە ئەزموون و خاوەن بڕوانامەی بەرز، گرنگی زۆری هەیە بۆ خزمەتكردنی زانكۆ‌ و كۆمەڵگە

ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
19/8/2024

Find Out More...
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram