College of Administration and Economics

فەرمانی وەزاری دەربارەی داشکاندنی بڕی (٢٠٪) کرێی خوێندنی بەرایی ( پارالێڵ و ئێواران) خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا- ماستەر – دکتۆرا)

فەرمانی ویزاری
6 April 2024
News

فەرمانی وەزاری دەربارەی داشکاندنی بڕی (٢٠٪) کرێی خوێندنی بەرایی ( پارالێڵ و ئێواران) خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا- ماستەر – دکتۆرا)

پاڵپشت بەکۆبوونەوەی ژمارە (۲) ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / بڕگەی دووەم، تایبەت بە وەرگرتنی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە قوتابییان / خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەسەرجەمی قۆناغەکانی خوێندن، خوێندنی بەرایی (پارالێڵ + ئێواران) و خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) و لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە:

١- داشکاندنی بڕی (٢٠٪) لە کرێی خوێندنی بەرایی (پارالێڵ + ئێواران) و خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) و لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان
٢- پاڵپشت بە بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکەوتی (٢٧/٣/٢٠٢٤) جارێکی تر بڕیار درا بە داشکاندنی بڕی (٢٠٪) ی تر لەو بڕە پارەیەیی کە لەلای قوتابی / خوێندکاران ماوە، سەرباری ئەو ڕێژە داشکاندنانەی پێشتر کە لەلایەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە بڕیاریان لەسەردراوە
٣- ئەم داشکاندنە تەنها ئەو بڕە پارەیە دەگرێتەوە لە کۆی ئەو پارەیەی کە لەلای قوتابییان / خوێندکاران ماوە بیدات بە زانکۆ
٤- سەرجەم ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کە ئەم بڕیاری لێخۆش بوونە دەیانگرێتەوە دەبێت تا ڕێکەوتی (٥/٥/٢٠٢٤) گشت پارەکە بە یەک قیست بدەن بە زانکۆکانیان
٥- ئەم داشکاندنە تەنها بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن جێبەجێ دەکرێت
٦- ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت

تێبینی// سەرجەم ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کە ئەم بڕیاری لێخۆش بوونە دەیانگرێتەوە دەبێت تا ڕێکەوتی (٥/٥/٢٠٢٤) گشت پارەکە بە یەک قیست بدەن بە زانکۆکانیان، لە دوای ئەو بەروارەوە قوتابییان / خوێندکاران تەنها لە (٤٥٪)  داشکاندنەکە سوودمەند دەبێت ، واتە لە (٢٠٪) نایانگرێتەوە

 

ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری

٦/٤/٢٠٢٤ 

Share It on

Related News 

23-May-2024

( 1- Using Solver to Minimize Cost), (2- Scenario Manger in Excel), ( 3- Profit Maximization Using Solver)

ڕۆژی چوار شەممە بەرواری (٢٢/٥/٢٠٢٤) لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، سیمینارێک بە ناونیشانی

1- Using Solver to Minimize Cost.

2- Scenario Manger in Excel.

3- Profit Maximization Using Solver. 

لەلایەن بەرێز (م. شاهۆ طاهر أحمد) ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێجمان

Find Out More...
23-May-2024

“ناساندنی ئامرازەکانی ئاگر کوژاندنەوەو ڕێڕەوەکانی دەرچوون بەمەبەستی پاراستن و ڕونەدانی حاڵەتی نەخوازراو”

 ڕۆژی سێشەممە بەرواری (٢١/٥/٢٠٢٤)  کات ژمێر (١٢:٠٠) بەمەبەستی وشیارکردنەوەی زیاتری خوێندکاران لە مەترسیەکانی ئاگر و ڕێگاکانی خۆپاراستن لێی، لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری سیمینارێک پێشکەشکرد لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجمان بە ناونیشانی، (ناساندنی ئامڕزەکانی ئاگر کوژاندنەوەو ڕێڕەوەکانی دەرچوون بەمەبەستی پاراستن و ڕونەدانی حاڵەتی نەخوازراو)، لەلایەن بەڕێزان
 ١- م.ی.دیار نوری نجم
٢- م.ی. شەهلا عبداللە محمد

٣- م. ئازاد عبدللە 

٤- م. دانا اکرم

Find Out More...
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram