On Thursday (15/2/2024) in the presence of (Prof. Dr. Aram Mohammed Qadir) Minister of Higher Education and Scientific Research (Prof. Dr. Kosar Mohammed Ali) President of University of Sulaimani , Presidents of Kurdistan Universities and Professors, in a special ceremony Honors were given to (185) professors of University of Sulaimani , including (Prof.Dr. Khalid Haider Abd Ali) was one of the elected officials.
(Prof. Dr. Khalid Haider Abd Ali)
1- He has (25) scientific researches in economics
2- Supervised (7) doctoral students
3- Supervised (13) master’s students
4- Supervised (1) higher diploma student
On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, we congratulate him and appreciate his scientific efforts and unique steps. Long live the scientific career and continuity for scientists
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (15/2/2024) بەئامادەبوونی بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (پ.د. کۆسار محمد علی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و پڕۆفیسۆران، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە (185) پڕۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی، کە لەناویاندا بەڕێز پ.د. خالد حیدر عبد علی یەکێک بوو لە هەڵبژێردراوان.
پ.د. خالد حیدر عبد علی
١- خاوەنی (25) توێژینەوەی زانستی یە لە زانستی ئابووری دا
٢- سەرپەرشتی (7) خوێندکاری دکتۆرای کردووە
٣- سەرپەرشتی (13) خوێندکاری ماستەری کردووە
٤- سەرپەرشتی (1) خوێندکاری دبلۆمی باڵایی کردووە
بەناوی ڕاگرایەتی( کۆلێجی کارگێری و ئابووری) یەوە پیرۆزبایی گەرم و تایبەت لە بەڕێزیان دەکەین و هەوڵی زانستی و هەنگاوی ناوازەیان بەرز دەنرخێنین. بژی کاروانی زانستی و بەردەوامی بۆ زانستخوازان
In view of the importance of learning other languages for university students, especially Arabic as one of the main languages of study in the College of آAdministration and Economics, and in order to help our dear students and provide learning opportunities outside their subjects, The Deanship of the College opens a free Arabic language strengthening course for all students.
The course will last for two months and will be taught by (Dr. Talar Salar Ahmed) Arabic Language Expert and Lecturer in the College of Administration and Economics – Department of Marketing Management. On Wednesdays in the (Conference) hall of the College of Administrati9n and Economics for (2) hours after the daily work of students, so any student who wishes to participate, Please visit Mr. (Zamwa Salah Qader), General Representative of Students, Marketing Department, Stage (3), as soon as possible to register.
best regards.
لە ڕوانگەی گرنگی فێربوونی زمانی دیکەوە بۆ خوێندکارانی زانکۆ، بەتایبەت زمانی عەرەبی وەک یەکێک لە زمانە سەرەکیەکانی خوێندن لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، و بە ئامانجی هاوکاریکردنی خوێندکارانی ئازیزمان و ڕەخساندنی دەرفاتی فێربوون لە دەرەوەی وانەکانی خۆیان،ڕاگرایەتی کۆلێج خولێکی بەهێزکردنی زمانی عەرەبی بۆ سەرجەم خوێندکاران بێ بەرامبەر دەکاتەوە
خولەکە ماوەی دوو مانگ دەخایەتنێت و لەلایەن بەڕێز (د.تەلار سالار ٲحمد) پسپۆڕی زمانی عەرەبی ومامۆستا لە کۆلێژی کارگێڕی وئابووری- بەشی کارگێڕی بەبازارکردن دەوترێتەوە، کە ڕۆژانی چوارشەممە لەهۆڵی ( کۆنفرانس) لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری بەڕێوەدەچێت بۆ (٢) کاژێر لەپاش دەوامی رۆژانەی خوێندکاران، بۆیە هەر خوێندکارێک ئارەزووی بەشداریکردن دەکات، پێویستە بەزوترین کات سەردانی بەڕێز ( زامۆ صلاح قادر ) نوێنەری گشتی خوێندکاران، بەشی بەبازاڕکردن، قۆناغی سێ بکات بەمەبەستی ناونووسین
لەگەڵ ڕێزدا
For the first time a delegation of the University of Sulaimani led by (Prof. Sozan Saber Haider) Dean of College of Administration and Economics and membership of (Lecturer. Ali Abas Khaluf) and (Lecturer. Khalan Jalil Rostam) and (25) students from all different colleges of the University of Sulaimani , were hosted by (The Holy Abbasid Shrine), in order to participate in the graduation ceremony of the Iraqi University Students Course (A payment on the guidance of the moon), which was held on April 10 and 11, 2025 in Karbala province.
About (5,000) students from (64) universities in different provinces of Iraq participated in the ceremony. The delegation of the University of Sulaimani expressed their sincere gratitude to the Holy Abbasid Shrine for this invitation that welcomed them in a special and widespread manner.
For the fifth year, (The Holy Abbasid Shrine)University is holding this graduation ceremony for students from all Iraqi universities, in order to congratulate and bring the scientific closer and build bridges between universities and students in different universities in all Iraqi provinces.
(The Holy Abbasid Shrine) organizes several scientific events and relations between different religions in Iraq every year, always emphasizing equality and respect between them.
بۆیەكەمجار وەفدێكی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی (پ. د.سۆزان صابر حەیدەر) ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری و ئەندامێتی (م. عەلی عەباس خەلوف) و (م. خاڵان جەلیل ڕۆستەم) و (٢٥) خوێندكار لەسەرجەم كۆلێژە جیاوازەكانی زانكۆی سلێمانی، لەلایەن (العتبة العباسیة المقدسة)ەوە میوانداری كران، بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئاهەنگی ناوەندی دەرچوونی خوێندكارانی زانكۆكانی عێراق خولی (دفعە علی هدی القمر)، كە لە ڕۆژانی (١٠)و (١١)ی نیسانی ٢٠٢٥، لە پارێزگای كەربەلا بەڕێوەچوو .
لە مەڕاسیمەكەدا نزیكەی (٥) هەزار خوێندكار لە (٦٤) زانكۆ لە پارێزگا جیاوازەكانی عیراق بەشدارییان كرد، وەفدی زانكۆی سلێمانی سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەیان ئاڕاستەی مەزارگەی عەباسیی پیرۆز كرد بۆ ئەم بانگهێشتە كە بە شێوەیەكی تایبەت و بەرفراوان پێشوازییان لێكردن.
جێی باسە، (العتبة العباسیة المقدسة) بۆ پێنجەم ساڵە، ئەم ئاهەنگی دەرچوونە ئەنجامدەدات بۆ خوێندكارانی سەرجەم زانكۆكانی عێراق، بەمەبەستی پیرۆزبایی و نزیكبوونەوەی لایەنی زانستی و بونیادنانی پردی پەیوەندی نێوان زانكۆكان و خوێندكاران لە زانكۆ جیاوازەكانی هەموو پارێزگاكانی عێراق.
(العتبة العباسیة المقدسة) ساڵانە چەندین هەنگاوی زانستی و پەیوەندی نێوان مەزهەبە جیاوازەكانی عێراق ڕێكدەخات، هەمیشە جەخت لەسەر یەكسانی و یەک ڕێزی نێوانیان دەكاتەوە.