College of Administration and Economics

Thirty-eighth Graduation Ceremony of University of Sulaimani – The most beautiful speech of a student of the College of Administration and Economics – Economics – Evening (Daria Hiwa Mahmood) to the university after completing his studies: سی و هەشتەمین  خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی – جوانترین وتەی خوێندکاری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری – ئابووری – ئێواران (دەریا هیوا مەحمود) بۆ زانکۆ دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندن

12 December 2023
News

Thirty-eighth Graduation Ceremony of University of Sulaimani – The most beautiful speech of a student of the College of Administration and Economics – Economics – Evening (Daria Hiwa Mahmood) to the university after completing his studies: سی و هەشتەمین  خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی – جوانترین وتەی خوێندکاری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری – ئابووری – ئێواران (دەریا هیوا مەحمود) بۆ زانکۆ دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندن

” My most beautiful speech for university

The university has hundreds of martyrs of the pen

” My most beautiful memory at university”

We were very tired of being in class for a long time. We were very proud. (Dr. Khalid Haider), whom we will never forget, called us students of the end times We have it if we close the door to ourselves for a moment and think we can create it. I learned a lot from him, the most important of which was conscience. Many things were dreams to get us to the job market, but the missing soldier of the university (Dr. Younis) hid the magic for us. The conference hall was full of poems, especially those of (Govar Bagzada). He took me back to my path of poetry. He didn’t use a microphone and filled the hall with his own voice!
Then I knew that love is a great power,
I cry out for the days I don’t want to forget! I’ll never say goodbye to them! Good bye oppression! I say to myself first, then to my friends, “I love you.

” جوانترین وتەم بۆ زانکۆ “

زانکۆ خاوەن سەدان شەهیدی قەڵەم

” جوانترین یادەوەریم لە زانکۆ”

زۆر بێزار دەبووین بەوەی ماوەیەکی زۆر لە کڵاسدا دەبووین زۆر بەناز بووین، ( دکتۆر خالید حیدەر ) ی خۆشەویست کە لەیادمان ناچێ پێی دەگوتین ( تەلەبەی ئاخر زەمان) قسە خۆش و شیرینەکانی هەردەم هاندەر بوو بۆ دروستکردنی ووزەی خۆشەویستی لەنێوان وانەکەمان و ماندوێتیمان هەردەم پێی دەگوتین شتیک لە ئێمەدا هەیە گەر ساتێک دەرگا لەخۆمان دابخەین و بیربکەینەوە دەتوانین دروستی بکەین ، زۆر شتی لێ فێربووم گرنگترینیان ( ویژدان) بوو. زۆر شت خەون بوو بۆ گەیشتنمان بە بازاڕی کار بەڵام سەربازە ونەکەی زانکۆ ( دکتۆر یونس ) سڕی ئەو جادووەی بۆ هەڵ ماڵین، حەتمەن ئەو یادەوەرییە خۆشانە لە کڵاس و دەرەوەی کڵاس زۆر بوون. هۆڵی کۆنفرانس زۆر شیعری خۆشی تێدا دەخوێندرایەوە.. بەتایبەت شعرەکانی ( مامۆستا گۆڤار بەگزادە) ئەو ڕۆژە پڕبوو لەهەڵاوی شیعر منی بردەوە سەر ڕێچکەکەی خۆم کەشیعرە، ئەو مایکی بەکارنەهێنا و بە دەنگی خۆی قاعەکەی بەشیعر تەنی!
ئەوکات زانیم خۆشەویستی هێزی زۆر گەورەیە،
بەهاواری خۆشەویستیەوە دەڵێم ئەو ڕۆژانەی کە نامەوێ لە یادی بکەم! قەت ماڵئاواییان بۆ ناکەم! ماڵئاوایی ستەمه! لەخۆمی دەکەم لە پێشدا، ئینجا لەهاوڕێکانم، ” خۆشم دەوێن”

Share It on

Related News 

28-Feb-2025

Scientific visit of Hazhini Mixed High School in Qaladze under Pishdar Education Directorate to College of Administration and Economics: سەردانی زانستی ئامادەیی هەژینی تێکەڵاو لە قەڵادزیێ سەر بە بەڕێوبەرایەتی پەروەردە پشدەر بۆ کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری

On Thursday (27/02/2025) students and teachers of Hazhini Mixed High School in Qaladze visited College of Administration and Economics with a scientific trip, by Assistant lecturer ( Ali Abbas Khalouf) Lecturer in the Department of Marketing Management  and by Assistant  lecturer  ( Khalan Jalil Rustam) Lecturer in the Department of Statistics and Information and (Mr. Kanaan Osman) Head of the College Library. The students were introduced to all scientific departments and the purpose of their visit was:

1- Familiarization of grade 12 students with the university environment.
2- Introduction of all scientific departments of the College of Management and Economics.
3- Closely showing the scientific resources of our college library.
4- Familiarize students with teaching methods.
5- Introduction of the Center for Consultation and Analysis of Statistical Indicators.

The visit of the teachers and students of Hazhin High School was a good and important step to introduce the students to the university environment and a good encouragement for the goal of studying the 12th grade students.  (Soran Khasraw Ahmad), General Representative, (Zamo Salah Qadir), Marketing Representative, (Hazhir Salah Salih, Ahmed Mohammed Ahmed, Las Taha Jalal, Rako Rezhin Mohammed Ali and Lanya Farhad Namiq, Paria Bestun Mohammed, Dunya Walid).

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (٢٧/٠٢/٢٠٢٥) خوێندکاران و مامۆستایانی ئامادەی هەژینی تێکەڵاو لە قەڵادزێ بە گەشتێکی زانستی سەردانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییان کرد ، لەلایەن هەر یەک لەمامۆستای یاریدەدەر ( علی عباس خلوف) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار و مامۆستای یاریدەدەر(خاڵان جلیل روستم) مامۆستا لە بەشی ئامار و زانیاری و ( بەڕێز کاک کەنعان عثمان ) لێپرسراوی کتێبخانەی کۆلێج . پێشوازییان لێکرا ، خوێندکاران ئاشنا کران بە سەرجەم بەشە زانستیەکان و ئامانجی سەردانەکەیان بریتی بوو لە:
١ـ ئاشنا بوونی خوێندکارانی پۆلی 12 بە ژینگەی زانکۆ.
٢- ناساندنی سەرجەم بەشە زانستیەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری.
٣- لە نزیکەوە پیشاندانی سەرچاوە زانستیەکانی کتێبخانەی کۆلێجمان.
٤- ئاشنا بوونی خوێندکاران بە شێوازی وانەوتنەوە و وانە خوێندن.
٥- ناساندنی سەنتەری ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرەئامارییەکان.
سەردانی مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی هەژین هەنگاوێکی باش و گرنگ بوو بە ئاشنا کردنی خوێندکاران بە ژینگەی زانکۆ و هاندانێکی باش بۆ ئامانجی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ . سوپاس پێزانینمان بۆ نوێنەرانی خوێندکارانی کۆلێجمان کە هەمیشە هاوشانی مامۆستایان هەوڵ ئەیەن بۆ بەرەو پێشبردنی کولێج ئەمڕۆش لەگەڵمان بوون ئەوانیش هەر یەک ( ‎سۆران خەسرەو احمد) نوێنەری گشتی ، (زامۆ سڵاح قادر ) نوێنەری بازاڕکردن، (هەژیر سەڵاح ساڵح، احمد محمد احمد ، لاس تەها جلال، ڕاکۆ ڕێژین محمد علی، لەنیا فەرهاد نامیق، پاریا بێستون محمد ، دونیا ولید ).

Find Out More...
25-Jan-2025

ناوەندی ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرە ئامارییەکان خولێکی دوو ڕۆژەی دەربارەی کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زانیاری کردەوە:The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis opened a Two-day course on data collection and organization

The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis

The Center for Consultation and Statistical Measurements Analysis of  University  of Sulaimani opened a two-day course in the College of Administration and Economics on (Collection and Organization of Information) for employees of statistics and Information Bank units in all colleges of University of Sulaimani. The activities of these two days were to do:

1- A seminar on (Introduction to the importance of statistics, statistical forces and information banks in colleges) was presented by dear. (Aram Salar Hama Salim) Head of Statistics and Monitoring Department at the Presidency of  University of Sulaimani .

2- On the second day of our course, the participants were trained on (creating and using Google Forms and Google Sheets) by dear (Asst. lec. Khalan Jalil Rostam). And participants were introduced and trained on creating Google Forms and using Google Sheets to facilitate their work.
At the end of the course, certificates of participation were awarded to all participants.

ناوەندی ڕاوێژکاری و شیکاری پێوەرە ئامارییەکانی زانکۆی سلێمانی خولێکی سێ ڕۆژەی لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کردەوە دەربارەی ( کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زانیاری ) بۆ فەرمانبەرانی هۆبەکانی ئامار و بانکی زانیاری لە سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی . چالاکیەکانی ئەم دوو ڕۆژە بریتی بوو لە ئەنجامدانی
١- سیمینارێک لەسەر ( سەرەتایەک لەسەر گرنگی ئامار و هێزەکانی ئامار و بانکی زانیاری لە کۆلێجەکان ) پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز ( ئارام سالار حمە سلیم ) لێپرسراوی بەشی ئامار و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی .
٢ـ ڕۆژی یەکەمی خولەکە لەسەر ( بەکارهێنانی بەرنامەی ئێکسڵ بە پراکتیک بۆ کۆکردنەوە و ڕێکخستنی داتا و زانیارییەکان ) کە لەلایەن بەڕێز ( م. چراخان حسن کریم ) خولەکە وترایەوە، ئاشناکران چۆن بتوانن بە ئاسانی داتا و زانیاریەکانیان ڕێک بخەن و جیای بکەنەوە بەپێی داواکاری داتاکانیان ئامادەبکەن.
٢ـ ڕۆژی دووەمی خولەکەمان بەشداربووان راهێنانیان پێ کرا لەسەر ( دروستکردن و بەکارهێنانی گۆگڵ فۆڕم و گۆگڵ شیت ) لە لایەن بەڕێز ( م.ی. خاڵان جلیل روستم) خولەکە وترایەوە، بەشداربووان ئاشناکران و راهێنانیان پێ کرا لەسەر دروستکردنی گۆگڵ فۆڕم و بەکارهێنانی گۆگڵ شیت بۆ ئاسانکردن و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان .
لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان .

Find Out More...
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram