” My most beautiful speech for university”
I am proud to be a student of Sulaimani University. Coming to this beautiful university was one of the most beautiful stages of my life. It was a very good experience for me
“My best memory at university”
Meeting some good friends and some good and understanding teachers that will remain the most beautiful memories of my life
شانازی دەکەم کە خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بووم، هاتنم بۆ ئەم زانکۆ جوانە یەکێک بوو لە جوانترین قۆناغەکانی ژیانم، ئەزموونێکی زۆر باش بوو بۆم
ناسینی کۆمەڵێک هاوڕێی باش و ئەزیز و بەڕێز وە هەروەها کۆمەڵێک مامۆستای باش و تێگەیشتوو کە بۆ من وەک جوانترین یادەوەری دەمێنێتەوە لەژیانمدا
On the second day of the exams in the College of Administration and Economics / evening, the process continues and our dear students in different departments of the college continue the midterm exams with the cooperation and coordination of teachers, On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, the College Council and the teachers of the College of Administration and Economics, we wish all our students a peaceful and successful examination.
لە دووەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکاندا لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری/ ئێواران، پرۆسەکە بەردەوامی هەیە و خوێندکارانی ئازیزمان لە بەشە جیاوازەکانی کۆلێج لە تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بەردەوامن بە هاوکاری و هەماهەنگی مامۆستا بەڕێزەکانی کۆلێجمان، بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی وئابووری و ئەنجومەنی کۆلێج و مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە هیوای تاقیکردنەوەیەکی ئارام و سەرکەوتوو بۆ سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویستمان دەخوازین.
On Monday, Date (18/11/2024) During a scientific visit to (Bahar Factory), students of the Department of Marketing Management of the College of Administration and Economics, got acquainted with the working methods, management and marketing of the factory and introduced domestic products. It produces natural vinegar, vegetable extracts and vegetable oils. The trip was for third grade students and was supervised by (Asst. Lecturer. Shahla Abdulla Mohammed), Also with the cooperation and welcome of the Executive Director of the factory and his colleagues. At the end of the trip, the students benefited from various information and experienced the working of a local factory for local products.
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (١٨/١١/٢٠٢٤) لەسەردانێکی زانستیدا بۆ (کارگەی بەهار)، خوێندکارانی بەشی کارگێڕی بەبازاڕکردنی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، لە نزیکەوە ئاشنابوون بە شێوازی کارکردن و بەڕێوەبردن و بازاڕسازی کارگەکە و ناساندنی بەرهەمە خۆماڵیەکان، کە کاری بەرهەمهێنانی سرکەی سروشتی، ئاوتکی گیایی و زەیتی ڕوەکییە، گەشتەکە تایبەتبوو بە خوێندکارانی قۆناغی سێ و بەسەرپەرشتی (م.ی. شەهلا عبداللە محمد) بەڕێوەچوو، هەروەها بە هاوکاری و پێشوازی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەکە و هاوکارانی بەڕێزیان، لە کۆتایی گەشتەکادا خوێندکاران سودمەندبوون لە زانیاری جۆراوجۆر و بە شێوازێکی مەیدانی کارکردنی کارگەیەکی خۆماڵییان بۆ بەرهەمی ناوخۆیی ئەزموونکرد.