In the name of God, the Most Gracious, the Most Merciful

Dear teachers, employees, students.
This year is a new academic year and another step in the learning and education process will be opened before us, a new breath, a new effort, another thought and strength, the beginning of different ups and downs for us It is a colleague for all of us.

Here, we extend our worthy and beautiful congratulations to our students, employees and teachers, we hope the new academic year (2024-2025) will be full of success and more educational achievements and learning for all of us.
Relying on God and the ability and skills of our teachers and employees, we will work to promote and develop different aspects of our college, and provide a suitable scientific environment for this year’s academic process.

We as the deanship of the college, along with our continuous thanks and congratulations, we value the duty and efforts of teachers, employees and students of our college, because everyone together constitutes and simultaneously and the main principle of progress.
We would like to take this opportunity to express our special thanks to all the exemplary and loyal employees of the college
We thank them for their patience and selflessness, which despite the burden and delay in their salaries, adhere to their normal work and faithfully manage the affairs of the college.

I wish you all the best.

Deanship of College of Administration and Economics
1/9/2024

بەناوی خودای بەخشندە و دلۆڤان

مامۆستایانی بەڕێز، فەرمانبەرانی خۆشەویست، خوێندکارانی ئازیز و هێژا…
وا ئەمساڵیش پێدەنێنە ساڵێکی نوێی خوێندن و هەنگاوێکی دیکە لە پرۆسەی فێربوون و پەرەوەردە لە بەردەمماندا دەکرێتەوە، نەفەسێکی نوێ و هەوڵێکی نوێ و هزر و هێزێکی دیکە، سەرەتای هەوراز و نشێوی جیاواز بۆمان، دەرفەتی جیاواز و فێربوون لەیەکترەوە، سەرەتایەکی تری هاوڕێیەتی و مامۆستایەتی و خوێندکاری و هاوپیشەییە بۆ هەموومان.

لێرەوە، پیرۆزبایی شایستە و جوانی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکار و فەرمانبەر و مامۆستایانمان دەکەین، هیواخوازین ساڵی نوێی خوێندنی( ٢٠٢٤-٢٠٢٥) پڕ لە سەرکەوتن و دەستکەوتی پەرەوەردەیی و فێربوونی زیاتر بێت بۆ هەموومان.
پشت بەخوای گەورە و بە توانا و لێهاتوویی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان، کار دەکەین بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی ڕەهەندە جیاوازەکانی کۆلێجەکەمان، و ڕەخساندنی ژینگەیەکی زانستی گونجاو بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەم ساڵ.

ئێمە وەک ڕاگرایەتی کۆلێج، وێرای سوپاس و دەستخۆشی بەردەواممان، بە بایەخەوە لە ئەرک و ماندووبوونی مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانی کۆلێجەکەمان دەروانین، چونکە هەمووان بەیەکەوە پێکهێنەر و هاوکات و بنەمای سەرەکی پێشکەوتنی کۆلێج و زانکۆی سلێمانی ( زانکۆی دایک)ن.
ئەم دەرفەتەش دەقۆزینەوە و سوپاسی تایبەت و شیاوی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم فەمانبەرانی نمونەیی و دڵسۆزی کۆلێج
دەکەین، لەبەرامبەر لەخۆبوردەیی و خۆنەویستییان، کە سەرەڕای بارگرانی و دواکەوتنی موچەکانیان، پابەندن بە دەوامی ئاسایی خۆیان و دڵسۆزانە کاروباری کۆلێجەکە بەڕێوە دەبەن .

دوبارە هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ هەمووان …

ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
١/٩/٢٠٢٤

The first center for consulting and analysis of statistical measures in the College of Administration and Economics was opened

With the aim of consulting, analyzing and relying on statistical programs for scientific research, workshops and seminars, for researchers, teachers, employees and bachelor’s and higher education students (high diploma, master’s and doctoral) inside and outside the university. On Monday (August 19, 2024) in the presence of (Prof. Dr. Kosar Mohammed Ali) president of University of Sulaimani , (Asst. Prof. Dr. Suzan Sabir Haidar ) Dean of the College of Administration and Economics and a number of teachers and researchers Statistics on the level of universities in the Kurdistan Region, the College of Administration and Economics of University of Sulaimani.

The ceremony began with a welcoming speech by the Dean of the College and thanked the Presidency of University of Sulaimani and all those who helped in opening such an important center for statistics and necessary for all scientific research.

Then (Dr. Samira Muhamad Salih) Head of the Department of Statistics and Informatics introduced the center in a seminar and explained the opening of the center in terms of legal, financial and administrative to the participants. He added that in terms of statistics, they felt mistakes and shortcomings in the practice of scientific research inside and outside the university, the opening of the center is necessary and important to fill the gap in the practice of scientific research.

Of course, the opening of the Center for Consultation and Analysis of Statistical Criteria in the College of Administration and Economics as the only center in the Kurdistan Region and with experienced staff and highly qualified, is very important to serve the university and society.

Deanship of College of Administration and Economics
19/8/2024

بە ئامانجی ڕاوێژ و شیكاریی و پشت بەستن بە پڕۆگرامە ئاماریەکان بۆ توێژینەوەی زانستی و وۆرکشۆپ و سیمینارەکان، بۆ توێژەران‌ و مامۆستایان‌ و فەرمانبەران‌ و خوێندكارانی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەرو دكتۆرا) لەناوەوەو دەرەوەی زانكۆ، ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری (١٩ی ئابی ٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی (پ.د.كۆسار محەمەد عەلی) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی‌و (پ.ی.د.سۆزان صابر) ڕاگری كۆلێجی كارگێڕی‌ و ئابووری‌ و ژمارەیەك لە مامۆستایان‌ و توێژەران، یەكەمین ناوەندی ڕاوێژكاری‌و شیكاری پێوەرە ئامارییەكان لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، لە كۆلێجی كارگێڕی‌و ئابووری زانكۆی سلێمانی كرایەوە.

سەرەتای مەراسیمەکەش بە وتەی بەخێرهاتنی بەڕێز ڕاگری کۆلێج دەستی پێکرد و تێیدا سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە هاوکاربوون لە کردنەوەی وەها سەنتەرێکی گرنگ بۆ بواری ئامار و پێویست بۆ سەرجەم توێژینەوە زانستیەکان.

پاشان (د.سەمیرە محەمەد صاڵح) سەرۆكی بەشی ئامار و زانیاری لە سیمینارێكدا ناوەندەكەی ناساند‌ و كردنەوەی سەنتەرەكەی لە ڕووی یاسایی‌ و دارایی‌و كارگێڕییەوە بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە. ئاماژەی بەوەدا لەڕووی ئاماریەوە هەستیان بە هەڵە و كەموكوڕی لە لایەنی پراكتیكی توێژینەوەی زانستی لەناوەوە و دەرەوەی زانكۆ، كردنەوەی ناوەندەكەی بەپێویست‌ و گرنگ زانی، بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەلایەنی پراكتیكی توێژینەوەی زانستیدا هەیە.

بێگومان کردنەوەی ناوەندی ڕاوێژكاری‌ و شیكاری پێوەرە ئامارییەكان لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری وەک تاکە سەنتەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بە ستافێکی شارەزاو بە ئەزموون و خاوەن بڕوانامەی بەرز، گرنگی زۆری هەیە بۆ خزمەتكردنی زانكۆ‌ و كۆمەڵگە

ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
19/8/2024

On Monday (12/8/2024) (Dr. Shan Sirwan Mustafa) received the post of Quality Assurance Unit. On behalf of the Deanship of the College of Administration and Economics, we congratulate him and wish him success.
We would like to thank (Dr. Akhtar Khan Saber Hamad) for managing the quality assurance affairs in an orderly manner and with the utmost loyalty in the past.

Deanship of College of Administration and Economics
12/8/2024

 

ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (12/8/2024) بەڕێز دکتۆرە (شەن سیروان مصطفی) پۆستی هۆبەی دڵنیایی جۆری وەرگرت.بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە پیرۆزبای گەرم لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین، هاوکات
سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ بەڕێز دکتۆرە (ئەختەرخان سابیر حمد) کە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی ڕێک ڕێک و پێک و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاروباری دڵنیایی جۆری بەڕێوەبردووە.

ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری
12/8/2024

On Sunday Date(11/8/2024) University of Sulaimani and (Al-Imam Al-Kazim) College signed a memorandum of understanding and then visited the College of Administration and Economics, After the signing of the memorandum of understanding between (University of Sulaimani and Al-Imam Al-Kazem College), the delegation of the college visited the College of Administration and Economics, closely met with the deanship of our college, in the presence of( Asst. prof. Dr.. Suzan Sabir Hayder). During the meeting, cooperation and joint and scientific work was discussed and emphasized the continuity of coordination and joint work as in the past, in order to benefit from the experience and high level of science of University of Sulaimani and College of Administration and Economics They expressed their readiness for any important and scientific assistance and support.

It is worth mentioning that in the past, the College of Administration and Economics has taken the initiative in providing scientific services, by opening a three-day course for 90 teachers and employees of (Al-Imam Al-Kazem ) College.
In September this year, a scientific conference will be held in the College of Administration and Economics with the participation of our college and (Al-Imam Al-Kazem) College.

Deanship of College of Administration and Economics
12/8/2024

ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ( ١١/٨/٢٠٢٤) زانکۆی سلێمانی و وەفدی نوێنەری کۆلێجی (ألإمام الكاظم) نامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد پاشان سەردانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کرد، پاش واژۆ کردنی نامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان (زانکۆی سلێمانی و کۆلیجی ألإمام الكاظم)، وەفدی کۆلێجی ناوبراو سەردانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری-یان کرد، لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێزان لە ڕاگرایەتی کۆلێجمان، بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د.سۆزان صابر حیدر) کۆبونەوە، لە میانی کۆبونەوەکەدا باس لە هاوکاری و کاری هاوبەش و زانستی کراو جەختکرایەوە لە بەردەوامی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی وەک لە ماوەی ڕابردوودا هەبووە، بە ئامانجی سودوەرگرتن لە ئەزموون و ئاستی بەرزی زانستی زانکۆی سلێمانی و کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، وەک هەمیشە ڕاگرایەتی کۆلێجمان بە سنگێکی فراوانەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەر هاوکاری و پاڵپشتییەکی گرنگ و زانستی.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لەماوەی ڕابردودا کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری دەستپێشخەربووە لە پێشکەشکردنی خزمەتی زانستی، بە کردنەوەی خولێکی (٣) ڕۆژی شایستە بۆ (٩٠) لە مامۆستا و فەرمانبەرانی کۆلێجی (ألإمام الكاظم)، هەروەک بڕیاریشە لە مانگی ٩ی ئەمساڵدالە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، کۆنفرانسێکی زانستی بە بەشداری هەریەک لە کۆلێجمان و کۆلێجی (ألإمام الكاظم) ئەنجام بدرێت.

ڕاگرایەتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری

١١/٨/٢٠٢٤

 

Based on the provisions of Article (5) of the Law of the Ministry of Higher Education and Scientific Research No. (10) of (2008), it was decided to issue the following instructions

Instruction No. (5) of (2024)

Transfer and dismissal guidelines for the academic year (2024-2025)

The transfer and dismissal process for those students who were admitted to the university before the academic year (2024-2025) starts on (15-7-2024) and ends on (31-8-2024). Not later than (16-9-2024), if for any reason after two weeks after the start of school in any stage is not completed, the student will be postponed for the academic year (2024-2025).

Click on the link below to read the text of the guide

https://drive.google.com/file/d/1bGMLycxcEfRwXk7IJTM9geB3JQxElT3T/view?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR0vVRkOdnBF-seU1heYwU9BkGf5IEihLwZzFSB-dhrzAaC164LYyz0hozE_aem_0HCeZbqf8NAOG-spGgKuug

پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی (پەنجایەم) لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨)، بڕیاردرا بە دەرکردنی ئەم ڕێنمایانەی خوارەوە

ڕێنمایی ژمارە (٥) ی ساڵی (٢٠٢٤)

(٢٠٢٤-٢٠٢٥) ڕێنماییەکانی گواستنەوەو دابەزینی قوتابیان / خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی

 پرۆسەی گواستنەوەو دابەزین بۆ ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کە پێش ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥)لە زانکۆ وەرگیراون لە (١٥-٧-٢٠٢٤) دەست پێدەکات و لە (٣١-٨-٢٠٢٤) کتایی دێت، مەرجە فەرمانی زانکۆیی تەیبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (١٦-٩-٢٠٢٤) تێپەڕ نەکات، ئەگەر بە هەرهۆکارێک دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر دەست پێکردنی خوێندن لە هەر قۆناغێک مامەڵەی گواستنەوە یان دابەزین تەواو نەکرابێت، ئەوا قوتابی / خوێندکار بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) دوادەخرێت

 بۆ خوێندنەوەی دەقی ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە

https://drive.google.com/file/d/1bGMLycxcEfRwXk7IJTM9geB3JQxElT3T/view?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR0vVRkOdnBF-seU1heYwU9BkGf5IEihLwZzFSB-dhrzAaC164LYyz0hozE_aem_0HCeZbqf8NAOG-spGgKuug

 

chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram